تره‌مپ شێت ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكه‌كانی پێشوو له خولی دووه‌مدا ده‌بوونه تارمایی و به هۆڵه‌كانی كۆشكی سپی‌دا ده‌سووڕانه‌وه، به‌ڵام تره‌مپ مانگێك نابێت چووه‌ته ناو كۆشكه‌كه‌وه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و رۆژانه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌یانی زووی رۆژی دووشه‌ممه 6/2/2017 له خه‌و هه‌ستابوو، وه‌ك نه‌ریتی هه‌میشه‌یی ته‌ماشای به‌رنامه‌ی گفتوگۆیی به‌ناوبانگی ته‌له‌ڤیزیۆنی (Morning Joe) له كه‌ناڵی MSNBC ده‌كرد.
ئه‌و به‌یانییه "جۆ سكاربوورو" پێشكه‌شكاری پرۆگرامه‌كه قسه‌ی له‌سه‌ر راپۆرتێك ده‌كرد و ده‌یگووت" ستیڤ بانون" گه‌وره راوێژكاری ستراتیژی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ، پاوه‌ری سه‌ره‌كی و راسته‌قینه‌ی بڕیاردانه له كۆشكی سپی‌دا، سكاربورو به‌رگی چه‌ندین گۆڤاری نیشانده‌دا له‌وانه "تایم" ی ئه‌م هه‌فته‌یه كه وێنه‌ی بانونی له‌ژێر ناوی هه‌ڵسوڕێنه‌رو یاریزانه گه‌وره بڵاوكردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها گرته‌یه‌كی پرۆگرامی به‌ناوبانگی "Saturday Night Live" كه (بانون)ی وه‌ك ئێسكه په‌یكه‌رێك نیشانداوه كه عه‌بایه‌كی ره‌شی به‌سه‌ردادراوه و رێنمایی ده‌داته تره‌مپ له ئۆڤاڵ ئۆفیسی كۆشكی سپی، به‌رله‌وه‌ی تره‌مپ بگوازێته‌وه بۆ ئۆفیسێكی بچووك، وه‌ك ئه‌وه‌ی گۆڤاری "نیویۆركری ئه‌مریكی راپۆرتێكی له‌سه‌ر نووسیووه.
له‌و كاته‌شدا پێشكه‌شكاری پرۆگرامه‌كه كۆمێنت له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرتانه ده‌دات و ده‌ڵێت" نازانم، له‌وانه‌یه هه‌موو بڕیاره‌كان بانون ده‌ریبكات، هه‌رچه‌نده تا ئێستا پێموانییه وابێت".
خۆم بڕیارده‌ده‌م
نازانرێت ئایا تره‌مپ خۆی ئه‌و پرۆگرامه‌ی بینیووه یان نا، به‌ڵام له كاتژمێر 7:09 ئه‌و به‌یانییه، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له ته‌واوبوونی پرۆگرامه‌كه، وه‌ك نه‌ریتی هه‌میشه‌یی ده‌ستیدایه‌وه مۆبایله‌كه‌ی و له تویته‌ره‌وه نووسی"بڕیاره‌كان خۆم ده‌ریده‌كه‌م، ده‌ركردنی ئه‌و بڕیارانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پشت به كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ده‌به‌ستێت، با هه‌مووان ئه‌وه بزانن هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن هه‌واڵی درۆ و ناڕاست به ئامانجی سڕینه‌وه‌ی رۆڵی من بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
براد چاڤی هه‌واڵسازی كه‌ناڵی "NBC News" لای خۆیه‌وه بڕگه‌یه‌كی پرۆگرامی (Morning Joe) ی بڵاوكردبووه‌وه، دوورنییه ئه‌وه یه‌كجاری تره‌مپی تووشی هه‌ڵچوون كردبێت، چونكه تره‌مپ وابه‌سته‌ی ته‌واوی كه‌ناڵه هه‌واڵییه‌كانه، ته‌نانه‌ت له‌م دواییانه‌دا هه‌وڵێكیدابوو، تویته تووڕه‌كانی ببه‌ستێته‌وه به بڕگه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌واڵیی كه‌وه‌ك یارییه‌ك له ناوه‌نده میدیاییه‌كاندا ده‌ستاوده‌ستی ده‌كرد.
رۆژی دووشه‌ممه هه‌ر دوو رۆژنامه‌نووس ( ماگی هاپرمان و گلین سراش) وتارێكیان له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌رباره‌ی خولیای سه‌رۆك و وابه‌سته‌بوونی به كه‌ناڵه هه‌واڵییه كێبڵه‌كانی وڵات نووسی و ده‌ڵێن" بۆماوه‌یه‌كی درێژ تره‌مپ به‌دیار ئه‌و كه‌ناڵانه‌وه ده‌مێنێته‌وه".
ته‌نانه‌ت نووسیبوویان" له ژووری تایبه‌تی نانخواردنه‌كه‌یدا ته‌له‌ڤیزیۆنه خڕه‌كه‌ی گۆڕیووه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت له كاتی نانخواردنیشدا ته‌ماشای هه‌واڵه‌كان بكات".
ئه‌وه‌ش روونه شه‌وانه له‌و كاته‌ی به ته‌نها له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له كۆشكی سپی ده‌مێنێته‌وه زۆر كات ته‌ماشای ته‌له‌ڤیزیۆن ده‌كات.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" نووسیوویه‌تی" له كاتێكدا میلانیای هاوسه‌ری و منداڵه بچووكه‌كه‌ی (باروون) له نیویۆرك ماونه‌ته‌وه، سه‌رۆك زۆربه‌ی كات به ته‌نهایه، له‌وانه‌یه هه‌ندێك كات "كیس شیله‌ر" یاریده‌ده‌ره دێرینه‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پێشووی له‌گه‌ڵی بێت، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ته‌له‌ڤیزیۆنیش نه‌كات، ئه‌وه رۆبێكی حه‌مامی له‌به‌ردایه و له‌و كاته‌شدا په‌یوه‌ندی به یاریده‌ده‌ر و راوێژكاره‌كانییه‌وه ناكات، به‌ڵكو ده‌ست به‌گه‌ڕان ده‌كات به چوارده‌ووری ماڵه نوێیه‌كه‌یدا".
ئه‌م خوو و نه‌ریتانه‌ی تره‌مپ به هه‌موو پێوه‌رێك نامۆیه، له‌وباره‌یه‌وه (جۆن لینگان) له تویتێكدا نووسیوویه‌تی" به زۆری سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا له خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یاندا و له‌و كاتانه‌ی رۆژنامه و میدیا گه‌وره‌كان ده‌یانكه‌نه باسی خۆیان، ئه‌وان وه‌ك تارمایی به هۆڵه‌كانی كۆشكی سپی‌دا دێن و ده‌چن".
له‌كاتێكی دیكه‌ی ئه‌وڕۆژه‌دا دیسان تره‌مپ هاته‌وه سه‌ر تویته‌ره‌كه‌ی و ده‌رباره‌ی رووماڵی ژیانی ناڕه‌زایی دژی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" ده‌ربڕی، به‌ڵام ئه‌و وێنه‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ی نقووم بووه و بووه باسی میدیاكان و نیویۆرك تایمز بڵاویكردبووه‌وه له "راسته‌قینه ده‌چوو".
له راستیدا وتار و تویت و به‌یاننامه سیاسییه‌كان كه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا تره‌مپ ده‌ریكردوون و گووتوویه‌تی و نووسیوویه‌تی یارمه‌تیده‌رن تا شیكردنه‌وه‌یان بۆ بكرێت.
پێش ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌هۆی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه‌ی به ناوی "The Apprentice" زۆر جاران گووتوویه‌تییه‌وه كه ئه‌و له راستیدا ئێستا "سه‌رۆكی ته‌له‌ڤیزیۆنێكی راسته‌قینه‌یه" كه‌چی له راستیدا "سه‌رۆكی راسته‌قینه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنه"، چونكه له كۆشكی سپی دانیشتووه و به جیهانی ته‌له‌ڤیزیۆنیی ده‌وره‌دراوه و هه‌موو خوله‌كێك هه‌واڵێكی به‌په‌له‌ی پێده‌گات، ئه‌و كێشانه‌ش لای ئه‌و ده‌گۆڕێت بۆ كاره‌سات و هه‌موو درزێك بۆ قه‌یرانێك و هه‌موو ره‌خنه‌یه‌ك له سه‌رۆك له دیدی ئه‌ودا هه‌وڵی شێواندنی ناوبانگه‌كه‌یه‌تی".
بۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی به سه‌قامگیرییه‌وه له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌تی سه‌ره‌كی سیاسه‌تی وڵات و هه‌نگاونان بۆی له رێگه‌ی سیستمی سیاسی كه سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاتێكی دیاریكراوی تێیدا هه‌یه، تره‌مپ ده‌یه‌وێت بكه‌وێته یاری ره‌خنه‌گرتنی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كانه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی "وه‌ڵامدانه‌وه خێراكانی و شۆڕشه له ناكاوه‌كانی".
له هه‌وڵێكدا بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ناونیشانه هه‌واڵییه‌كانی رۆژی داهاتوو، تره‌مپ كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تی له ناكاو په‌یڕه‌وده‌كات، ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی پشێووییه، ئه‌و پشێووییه‌ی رۆژ له دوای رۆژ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی لاوازده‌كات و تووڕه‌بوونه‌كه‌ی زیاتر و زیاتر ده‌كات.
زۆربه‌ی سیاسییه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ته‌ندرووستی عه‌قڵیان بپارێزن، هه‌وڵده‌ده‌ن له ژاوه‌ژاوی كه‌ناڵه هه‌واڵییه‌كان دووركه‌ونه‌وه و رۆژانه كه‌مترین پشكیان به‌ركه‌وێت. سه‌رۆك ئۆباما هه‌مووانی ئاگاداركردبووه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌ماشای كه‌ناڵه ته‌له‌ڤیزیۆنییه هه‌واڵییه‌كان ناكات، ته‌نها كه‌ناڵی "ESPN" نه‌بێت، رۆناڵد ریگان و نانسی ریگانی خانمی یه‌كه‌می پێشووتری ئه‌مریكاش ته‌نها ته‌ماشای هه‌واڵی ئێواره‌یان ده‌كرد و ئیدی به‌س ته‌ماشای فیلمه كۆنه‌كانیان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها مارگرێت تاتشه‌ر، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری بریتانیا بڕیارێكی زۆر یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یدا كاتێك گووتی" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌ماشای ته‌له‌ڤیزیۆن ناكه‌م و رۆژنامه‌كان ناخوێنمه‌وه" خۆی دوورخسته‌وه و كه‌سیش ئه‌و شتانه‌ی پێنه‌ده‌گووت كه له‌و میدیایانه‌وه باسده‌كرا. بێرنارد ئه‌نگام سكرتێری میدیایی تایبه‌تی تاتشه‌ر، به ته‌نها كورته‌یه‌كی هه‌واڵی رۆژانه‌ی له چیرۆكه هه‌واڵییه‌كان بۆ كۆده‌كرده‌وه و ده‌یخسته به‌رده‌ستی و ده‌شبوو له ته‌نیشتی دابنیشێت تا دڵنیابێت له‌وه‌ی تاتشه‌ر هه‌ندێكیانی خوێندووه‌ته‌وه.
بۆیه له‌و كاته‌ی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان له شێوه‌ی (ئۆباما و تاتشه‌ر) بڕیارێكیان ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی وڵاته‌كانیان دابێت، له رێگه‌ی ده‌ستخستنی زانیاری باوه‌ڕپێكراو و دانیشتنی رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان و راپۆرته هه‌واڵگرییه كورته باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه بووه.
كه‌چی تره‌مپ هه‌ر زوو گووتی پێویستم به‌و كورته زانیارییه هه‌واڵگریانه نییه رۆژانه ده‌گه‌ن، پێده‌چێت دژی خوێندنه‌وه‌ی كورته هه‌واڵه‌كان بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و بڕیارانه‌شی واژۆیان ده‌كات زۆر تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌یانی نه‌بێت. له نوێترین راپۆرتدا كه ماگی و سراش له نیویۆرك تایمز نووسیوویانه به روونی باسی ئه‌وه‌یانكردووه كه له‌وانه‌یه تره‌مپ ده‌ركی به‌وه‌نه‌كردبێت كه ستیڤ بانونی بۆ پۆستی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراندووه، ئه‌وه‌ش ئه‌و بڕیاره‌بوو كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی لێده‌گرن و ده‌ڵێن" بوونی بانون له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی واده‌كات ئه‌نجومه‌نه‌كه سڵبكاته‌وه له ئامۆژگاریكردنی سه‌رۆك له بابه‌ته سیاسییه گرنگه‌كاندا".
به دڵنیاییه‌وه تره‌مپ ناو به ناو رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌خوێنێته‌وه، هه‌ندێك له راپۆرته‌كانی به قه‌ڵه‌می ره‌ش دیاریده‌كات، دواتر ده‌ینێرێت بۆ یاریده‌ده‌ره‌كانی تا له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی وه‌ڵامبده‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆك بۆ كه‌ناڵه ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌كان به‌و شێوه كارانییه، پێده‌چێت به‌هۆی غرووری پێشكه‌شكاره به‌ناوبانگه‌كانه‌وه نه‌وێرێت خۆی له قه‌ره‌یان بدات.
به دڵنیاییه‌وه ئه‌م كارانه بۆ سه‌رۆك باش نییه، چونكه خه‌ریكه رۆژ له دوای رۆژ نامۆتری ده‌كات، ئه‌و شۆڕشه‌شی هه‌فته‌ی رابردوو له رێگه‌ی تویته‌ره‌كه‌یه‌وه دژی دادوه‌ری فیدراڵی رایگه‌یاند له‌و كاته‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپی دژی هاووڵاتیانی 7 وڵاته زۆرینه موسڵمانه‌كه راگرت به زیانی ده‌شكێته‌وه، هه‌ڵوێستێك بوو باوه‌ڕ ناكرێت له كه‌سێكه‌وه ده‌رچووبێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی به‌لاوه گرنگ بێت.
تره‌مپ ئه‌وكاته‌شی كه ده‌چێته كه‌ناری ده‌ریایه‌ك بۆ پشوو، هه‌ندێك له كاته‌كانی به دیار ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه به‌سه‌رده‌بات، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ناراوه‌كانی پالم پیچی فلۆریدا هه‌فته‌ی رابردوو كردی.
هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی تویته‌كانی له‌سه‌ر پرۆگرامه ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌كه نووسی، وتاره‌كه‌ی (ماگی وسراش)ی خستبووه ژێرده‌ستی و نووسی" رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز شكستخواردووه و خه‌یاڵ ده‌نووسێت، هیچ شتێكی راستی تێدانییه، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵ پێشبینییه‌كانیان هه‌ڵه ده‌رچوو، ئێستا ئه‌وان چیرۆكه‌كانیان له نه‌بوون داده‌ڕێژن و ده‌نووسن و پشت به سه‌رچاوه‌گه‌لێك ده‌به‌ستن كه له راستیدا بوونیان نییه".
هه‌ر ئه‌و جۆره ژیان و بڕیار و هه‌ڵسووكه‌وتانه‌ی تره‌مپه وای له زۆرێك له چاو‌دێر و نووسه‌ران كردووه، به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه بنووسن كه سه‌رۆك به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامبێت، باوه‌ڕنه‌كه‌ن بگاته خولی دووه‌م و وه‌ك ده‌ڵێن" ئه‌گه‌ر سه‌رۆكه‌كانی پێشوو له خولی دووه‌مدا بوونه‌ته تارمایی و به هۆڵه‌كانی كۆشكی سپی‌دا سووڕاونه‌ته‌وه، ئه‌وه سه‌رۆك تره‌مپ هێشتا مانگێكی ته‌واونییه كه چووه‌ته ناو كۆشكه سپییه‌كه‌وه كه‌چی ره‌وشه‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا به رۆبه‌كه‌یه‌وه به هۆڵ و چوارده‌وری كۆشكدا ده‌سووڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و ره‌وشه‌یه كه دوور نییه له شێتبوون نزیكی بكاته‌وه".
سه‌رچاوه: نیویۆرك تایمز و میدیا ئه‌مریكییه‌كان
A.Q