پاسوۆرده‌كه‌ت بده و ڤیزاكه‌ت وه‌رگره
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆیی ئه‌مریكا جۆن كیلی رایگه‌یاند" له داهاتوودا باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا داوای ژماره‌ی نهێنی "پاسوۆردی" هه‌ژماری تایبه‌تی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت ڤیزای ئه‌مریكا وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێشینه‌ی( باكگراوند) ی كه‌سه‌كه بكه‌ن".
كیلی ده‌ڵێت" ئه‌و هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی توندكردنی پشكنینی ورددایه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه ئه‌مریكاوه تا دڵنیابینه‌وه له‌وه‌ی نابنه هه‌ڕه‌شه بۆ ئاسایشی ئه‌مریكا".
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه " ئه‌و بابه‌ته یه‌كێكه له‌وانه‌ی تا ئێستا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه، به‌تایبه‌تی بۆ گه‌شتیارانی ئه‌و 7 وڵاته زۆرینه موسڵمانه‌ی پێشتر بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌یگرتنه‌وه و هه‌ر بۆیان نه‌بوو بێنه ئه‌مریكا، چونكه ئه‌وانه هاووڵاتی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه وڵاته‌كانی خۆیان ناتوانن ده‌رباره‌یان زانیاری كۆبكه‌نه‌وه و ورده‌كارییه‌كانیان بزانن".
كیلی له دانیشتنی گوێگرتن لێی له به‌رده‌م لیژنه‌ی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گووتی" له رێگای زیاتر و باشتر ده‌گه‌رێین. له ناو ئه‌و رێگانه‌دا وه‌رگرتنی پاسوۆردی تایبه‌تی یه‌كێكه له بژاره‌كان تا رێوشوێنه‌كانی پێ توندوتۆڵ‌تر بكه‌ین".
وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مركا ئه‌وه‌شی گووت" ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و بریاره ده‌ركراو كه‌سانێك ره‌تیانكرده‌وه پاسوۆرده تایبه‌تییه‌كانیان بده‌ن و له‌و رووه‌وه هاوكارییان نه‌كرد، ئه‌وكاته ناتوانن بێنه ناو ئه‌مریكاوه".
دوای راگرتنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه، تره‌مپ داوایكرد كه رێوشوێنه‌كانی هاتنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌و 7 وڵاته‌وه دێن و به‌گشتیش له فڕۆكه‌خانه و باڵیۆزخانه‌كان توندتر بكرێت.