تاڵەبانی دەچێتەوە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
K24 - ھەولێر
بڕیارە لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوودا مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی ئەو حزبە و بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی كۆببێتەوە.
مهلا بهختیار لێپرسراوی دهستهی كارگێڕی مهكتهبی سیاسیی یهكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: "رۆژی 11 شوباتی 2017 مەكتەبی سیاسی یەكێتی به ئاماده بوونی جهنابی مام جهلال و به سهرپهرشتی كۆسرهت رهسوڵ عهلی له شاری سلێمانی كۆدهبێتهوه".
ئەمە لەكاتێكدا چەندین جار لە ناوخۆ و دەرەوەی یەكێتی ھەوڵدراوە بۆ ئەوەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ھەردوو باڵەكە بەشداری لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە بكەن، بەڵام نەیانتوانیوە پێكەوە كۆببنەوە، بۆیە پێدەچێت چوونی تاڵەبانی بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی ھەوڵێك بێت بۆ كۆبوونەوەی ھەردوو باڵەكە.
بەگوێرە زانیارییەكان تا ئێستا دیارنییە دكتۆر بەرھەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەشدار دەبێت یان نا.