ئایفۆنی 8 زووتر و زیاتر بەرھەم دەھێنرێت
K24 - ھەولێر
بە پێی ھەندێ راپۆرتی نوێ، چاوەڕوان دەكرێت ئەپڵ نوێترین بەرھەمەكەی "ئایفۆنی 8" زووتر لە كاتی دیاریكراو بەرھەم بھێنێت.
بە پێی ھەواڵێكی RT بەرھەمھێنانی ئایفۆن 8 بە رێژەی 300% زیاتر دەبێت، بەھۆی ئەوەی كە پێشبینی دەكرێت ئەپل لە فرۆشتنی ئەم مۆبایلە ھۆشمەندە نوێیە ئاستێكی پێوانەیی تۆمار بكات.
ئەپڵ ھەندێ گۆڕانكاری لە مۆبایلەكانی ئایفۆن 7 و 7 پلەس و ئێس ئەی كردووە بۆ بەرھەمھێنانی نەوەیەكی نوێ لە مۆبایلە ھۆشمەندەكانی.
شارەزایان پێیان وایە ئەپڵ مانگێك بەر لە كاتی دیاریكراو دەست بە بەرھەمھێنانی ئایفۆن 8 دەكات كە پێدەچێت لە مانگی حوزەیرانی داھاتوو دەست بە بەرھەمھێنانی بكات.
بەڵام بە مانای ئەوە نییە بەكارھێنەرانی ئایفۆن دەتوانن بەر لە كاتی دیاریكرا (ئەیلولی 2017) ئایفۆنی 8 بەدەست بھێنن.
JS