رووسیا هه‌ڕه‌شه روونه‌كه ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 9ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2017 رایگه‌یاند، رۆمانیا وه‌كو پێگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی روون له‌سه‌ر رووسیا، به‌هۆی رێگه‌پێدان به جێگیركردنی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكی "پاتریۆت".
سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه مووشه‌كییه، بۆ پارێزگاریكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه نه‌ك رووسیا و بڕیاریشه به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه، له پۆڵه‌ندا دابمه‌زرێنێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له زاری ئه‌لێكسانده‌ر بوتسان خارچینكۆ گواستوویه‌ته‌وه، كه بۆ ئاژانسی ئینته‌رفاكسی رووسیی گوتوویه‌تی: "هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی رۆمانیا و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی، وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته شوێنی هاوپه‌یمانی ناتۆ، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هه‌شه‌ڕه‌یه‌كی روون له‌سه‌ر ئێمه".
له مانگی مایس/ مایۆی 2016، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، رایگه‌یاند، رۆمانیا و پۆڵه‌ندا، خۆیان له وه‌ك ئامانجی مووشه‌كه‌كانی رووسیا ده‌بینن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگه‌یان به دامه‌زراندنی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكا داوه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر رووسیا.