به فه‌رمی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشانكرا
دێلی ئالی ناوه‌ڕاستكاری لاوی یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نی بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ دەستنیشانکرا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 10 شووباتی 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند باشترینه‌كانی مانگی رابردووی خولی نایابی ئینگلیزی ده‌ستنیشان كرد، دێل ئالی، هێرشبەری لاوی یانەی تۆتێنهام هۆتسپێرسی ئینگلیزی لە مانگی یەنایەردا لە 5 یاری 5 گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکی دروستکرد، ئه‌م یاریزانه هۆكارێكی كاریگه‌ر بوو كه مانگی رابردوو یانه‌كه‌ی هیچ یارییەک نه‌دۆڕێت.
ئالی ٢٠ ساڵان لەم وەرزە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لەگەڵ سپێرز لە پلەی دووەمی پرێمەرلیگ دێن.