داعش 15 كه‌س ده‌سووتێنێ
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند" چه‌كدارانی داعش له باشووری شاری كه‌ركووك 15 كه‌سی سڤیلی سێ خانه‌واده كه منداڵیشیان تێدایه، سووتاندووه و تۆمه‌تی جێهێشتنی زه‌وی "خه‌لافه‌ت" یان داوه‌ته پاڵیان.
میدیاكانی عێراق له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه گواستوویانه‌ته‌وه كه " چه‌كدارانی داعش ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه، له گوندی "شه‌جه‌ره" ی شاره‌دێی عه‌باسیی، 15 هاووڵاتیان سووتاندووه كه ژماره‌یه‌كیان منداڵ بوون، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش تۆمه‌تی هه‌ڵاتن له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشیان داوه‌ته پاڵیان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناوی خۆی بۆ میدیاكانی عێراق ئاشكرانه‌كردووه گوتوویه‌تی" چه‌كدارانی داعش ئه‌ندامانی ئه‌و سێ خێزانه‌یان له رێگه‌ی نێوان شاره‌دێی ریاز و چیای حه‌مرین ده‌ستگیركردووه و دواتر له به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا به‌ستوونیانه‌ته‌وه و نه‌وتی ره‌شیان كردووه به سه‌ریانداو سووتاندوویانن".