بارزانی و فالن شەڕی داعش تاوتوێ دەكەن
.jpg)
K24 - ھەولێر
وەزیری بەرگری بریتانیا مایكل فالن لە رۆژی دووەمی سەردانەكەی بۆ ھەولێر لەلایەن سەرۆكی ھەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی پێشوازی لێكرا.
بە پێی زانیارییەكانی كوردستان24 شەڕی داعش و موسڵی دوای داعش تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەی بارزانی و فاڵن دەبێت.
وەزیری بەرگری بریتانیا رۆژی شەممەی رابردوو گەیشتە ھەولێر و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ستایشی رۆڵی پێشمهرگهی كرد و راگهیاند پێشمهرگه سهلماندوویهتی ئازاترین هێزه بهرامبهر داعش.
له وهڵامى پرسيارى كوردستان24دا گوتی "بهریتانیا مهشق و راهێنان به حهوت ههزار پێشمهرگه كردووه و له هاوكارییهكانیشمان بۆ پێشمهرگه بهردهوام دهبێت".
لە بارەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رەققەی پایتەختی دیفاكتۆی داعشیش گوتی " تا وەرزی بەھاری داھاتوو شاری رەققەی پایتەختی دیفاكتۆی داعش بە تەواوەتی ئابڵۆقە دەدرێت، پێش ئەوەی ھێرش بۆ سەر شارەكە دەستپێبكرێت".
پێشی وایە "رەققە شارێكی بچووكترە لە موسڵ، بەڵام دیارە داعش زۆر سەرسەختانە بەرگری دەكات، ھەربۆیە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی رەققە زۆر بە وردی دارێژراوە، ھەر وەك چۆن بۆ موسڵ دارێژرا و بە ئازادكردنی رەققە دوای موسڵ، سەرەتای كۆتاییھاتن بەم خەلافەتە مەترسیدارە دەبینین".
سەبارەت بە موسڵیش ئاماژەی بەوەدا "تا ئێستا دوو ملیۆن كهس له دهستی داعش رزگاركراون و بهریتانیا 30 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوهدانكردنهوهی موسڵ تهرخانكردووه".
مایكل فاڵن ھەر ئەمڕۆ یەكشەممە لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی كۆ بووەوە، پێش ئەوەی سەردانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بكات.
نێچیرڤان بارزانی و مایكل فاڵن باسیان لە قۆناغی دوای شەڕی داعش کرد و ھەروەھا پێداگریشیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان لەندەن و هەولێر کرد.
وەزیری بەرگری بریتانیا شەوی رابردوو گەیشتە ھەولێر و لە فڕۆكەخانە لە لایەن وەزیری ناوخۆ كەریم شنگالی و ژمارەیەك بەرپرسی دیكە پێشوازی لێكرا و بڕیاریشە سەردانی سەربازانی وڵاتەكەی بكات كە مەشق و راھێنان بە ھێزەكانی پێشمەرگە دەكەن.
JS
