كاپێللۆ ریال مه‌درید له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ئاگادار ده‌كاته‌وه
كاپێللۆی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا ترس ده‌خاته دڵی هانده‌رانی یانه شایانه‌كه و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید به‌م ئاسته‌ی به‌رامبه‌ر ئۆساسونا یاری بكات، به‌رامبه‌ر ناپۆلی باجێكی قورس ده‌دات.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 12 شووباتی 2017، فابیۆ كاپێللۆی راهێنه‌ری ئیتاڵی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاوبووه‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید ئه‌م هه‌ڵانه‌ی به‌رامبه‌ر ئوساسۆنا له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ناپۆلی دووباره بكاته‌وه، باجێكی قورس ده‌دات و مێژوویه‌كی تراژیدیا ده‌نووسێته‌وه.
كاپێللۆ پێشتر ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌یه، له وه‌رزی 1996 ـ 1997 راهێنه‌ری یانه‌ی شایانه بووه، دواتر له وه‌رزی 2006 ـ 2007 جارێكی دیكه ئه‌ركی راهێنانی یانه مه‌دریدییه‌كه‌ی وه‌رگرت.
كاپێلۆ له به‌رسیڤێكی دیكه‌یدا، له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید و ناپۆلی له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌ڵێت: ریال مه‌درید كێشه‌ی هه‌یه، پێموایه ناپۆلی ده‌توانێت ئه‌و ده‌رفه‌تانه بقۆزێته‌وه و به ئاسانی بگاته تۆڕی گۆڵی ریال مه‌درید.
ناپۆلی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناخی 16 سه‌ركه‌وت، یانه‌ی ریال مه‌دریدیش به پله‌ی دووه‌می بلیتی ئه‌و قۆناخه‌ی بڕی، بڕیاریشه له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و ریال مه‌درید و ناپۆلی رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.