بانكى رافيده‌ين 25 مليۆن دينار به قه‌رز ده‌داته هاووڵاتيان
K24 – هه‌ولێر:
بانكی رافیده‌ینی حكومی عێراقی رایگه‌یاندووه، كه ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان ده‌كات تاوه‌كو قه‌رزێك كه تا ئاستی 25 ملیۆن دینار ده‌بێت وه‌ربگرن بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی بچوك و مامناوه‌ند.
بانكه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، مەرجی دیاریكراوی داناوە بۆ پێدانی ئه‌و قه‌رزه، وەك ئاسانكاری ناسنامەی ژووری بازرگانی بەغدا و كردنەوەی ھەژمار لە نزیكترین لقی به‌نكه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی پڕۆژه و دڵنیایی بۆ گێڕانه‌وه‌ی پاره‌كه.
بانكی رافیدەین ھەروەھا ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو، كە لە پێنجی ئەم مانگەوه دەستيكردووه بە پێدانی قەرز بە خاوەن ھۆتێلەكان بەبڕی 50 ملیۆن دینار.
ئه‌وه لەكاتێكدایە كە لەساڵی رابردووه‌وه ده‌ستیكردووە بە پێدانی قەرز بە فەرمانبەران كە بڕەكەی 10 ملیۆن دینارە، بەڵام بەو مەرجەی كە دەبێت كارتی زیرەكیان ھەبێت.