له خولی نایابی كوردستان چاره‌نووسی به‌شێك له یانه‌كان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه له خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 3 یاری به‌ڕێوه‌بچن، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 3:00ـی ئێواره ده‌بێت، دهۆك له پێناو مانه‌وه گه‌شتی كه‌ركووكی كردووه، له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریریش ره‌نگه چاره‌نووسی یه‌كێك له یانه‌كانی هه‌ولێر و نه‌ورۆز بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین یه‌كلایی بێته‌وه، له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌نگاری برایه‌تی ده‌بێـته‌وه.
هه‌ولێر ـ نه‌ورۆز
ئه‌م یارییه له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی یانه‌ی نه‌ورۆز به 16 خاڵ پێشه‌نگی گرتووه، یانه‌ی هه‌ولێریش به 15 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م دێت، به‌ڵام ده‌رفه‌تی گه‌یشتنی هه‌ولێر بۆ قۆناخی داهاتوو له هی نه‌ورۆز زیاتره، به‌وپێیه‌ی هه‌ولێرییه‌كان 2 یارییان ماوه، به‌ڵام یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌م یارییه‌ی سبه‌ی دوایین یاری یانه سلێمانییه‌كه ده‌بێت له‌م قۆناخه، تیپه‌كه‌ی (یاسین مه‌ناف)ـی راهێنه‌ری نه‌ورۆز به بردنه‌وه له‌م یارییه به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه راسته‌وخۆ بۆ چوارگۆشه‌ی زێرینی خوله‌كه سه‌رده‌كه‌وێت، له ئه‌گه‌ری شكست و یه‌كسانبوونیشی، چاره‌نووسی ده‌كه‌وێته ده‌ستی قه‌ده‌ر و مه‌گه‌ر به موعجیزه رزگاری بێت.
برایه‌تی ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
ئه‌نجامی ئه‌م یارییه تاڕاده‌یه‌كی زۆر ره‌نج و به‌رهه‌می ئه‌م وه‌رزه‌یان دیاری ده‌كات، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه به ته‌واوه‌تی له بڕینی بلیتی قۆناخی داهاتوو نزیك ده‌بێته‌وه، به‌وپێیه‌ی جگه له‌م یارییه، هه‌فته‌ی داهاتوو یارییه‌كی دیكه‌شی ده‌مێنێت.
له به‌رامبه‌ردا، یانه‌ی برایه‌تی هێشتا تروسكایه‌كی بۆ گه‌یشتن به قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین ماوه و، هه‌ڵبه‌ت هێشتا له مه‌ترسی دابه‌زینیش رزگاری نه‌بووه، بۆیه ئه‌م یارییه بۆ (فاتیح حه‌مه‌خان)ـی راهێنه‌ری برایه‌تی شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌بێت، بۆ ئه‌م یارییه‌ش برایه‌تی ئه‌ستێره‌یه‌كی ناسراوی كوردیان گواستۆته‌وه كه هونه‌ر ئه‌حمه‌ده هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگورد مه‌لامحه‌مه‌د دووانه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر ده‌بن له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی سه‌میر بابۆ...
گازی باكوور ـ دهۆك
ئه‌نجامی ئه‌م یارییه ره‌نگه چاره‌نووسی هه‌ردوو یانه تاڕاده‌یه‌ك یه‌كلایی بكاته‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو دهۆك هیوای گه‌یشتنی بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین له‌ده‌ستدا، له ئێستادا ته‌نیا كۆشش بۆ مانه‌وه له خولی نایاب ده‌كات، ئه‌گه‌ر سبه‌ی به 3 خاڵی یارییه‌كه بۆ بادینان نه‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بێته به‌هێزترین به‌ربژێر بۆ دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌ك.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی گازی باكوور، له‌به‌رده‌م دووڕیانێكدایه، هێشتا له لێواری دابه‌زین رزگاری نه‌بووه، هه‌ڵبه‌ت له قۆناخی داهاتووش بێهیوا نه‌بووه، بۆ بڕینی بلیتی چوارگۆشه‌ی زێرین دوو گریمانه‌ی له‌پێشه، یه‌كه‌میان بردنه‌وه‌ی هه‌ردوو یارییه‌كه‌یه كه ماویه‌تی، دووه‌میان چاوه‌ڕوانی شكستی پێشمه‌رگه و یه‌كسانبوونی هه‌ولێر و نه‌ورۆز بكات.