"له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌كانیه‌تی"
K24 – هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا ده‌رباره‌ی بڕیاره راگیراوه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه رێگه‌ی له چوونی هاووڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینه موسڵمان ده‌گرت و و سووریاش یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه، قسه‌ی بۆ چه‌ند میدیایه‌كی ئه‌وروپی كردووه و گوتوویه‌تی" هه‌وڵه‌كانی تره‌مپ بۆ رێگه‌گرتن له چوونی سوورییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌ی بڕیارێك نییه دژی گه‌لی سووریا ده‌ركرابێت".
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی ئه‌وروپا 1 و كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی تی ئێف 1 كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌شێكی به زمانی ئینگلیزی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌سه‌د رایگه‌یاندووه:" بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ دژی ئه‌و تیرۆریستانه‌یه كه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا دزه‌ده‌كه‌نه ناو وڵاتانی رۆژئاواوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا به‌گشتی و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی روویداوه".