سەڵاحەدین بەھائەدین: پابەند بوون بە دەستوور یەکپارچەی عێراق دەپارێزێت

"لە ئێران گوتوومە ھەموو گەلێك مافی خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

دوای گەڕانەروەی لە ئێران، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی رایگەیاند، پابەند بوون بە دەستووری یەکپارچەی عێراق دەپارێزێت.

سەڵاحەدین بەهائەدین گوتیشی: "لە ئێران گوتوومە ھەموو گەلێك مافی خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، گەلی كوردیش یەكێكە لەو گەلانە".