دوایین وادهی مانهوهی ئێنریكی له بارسێلۆنا راگهیاندرا
به گوێرهی سهرچاوهكانی راگهیاندنی ئیسپانیا، رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو دوایین وادەیە بۆ لویز ئێنریکی راهێنهری بارسێلۆنا.
ئهمڕۆ پێنجشهممه، رۆژنامەی سپۆرت و مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایانکردووە، دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا تاکو 9ـ مانگی داهاتوو بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمانی فڕەنسی ئارام لەسەر ئێنریکی دەگرێت.
رۆژنامەکانی ئەمڕۆی مەدریدیش ئاماژەیان بەوە کردووە، لە کۆتایی ئەم وەرزە ئێنریکی بارسێلۆنا بەجێ دەهێڵێت، بەپێی سەرچاوەکانی رۆژنامەی سپۆرتیش، یەکێک لە ئەستێرە گەورەکانی بارسا رایگەیاندووە، لەمێژە لەگەڵ ئێنریکی ئاسوودە نییە و دوێنێ چوارشەممەش ئەستێرەکانی بارسێلۆنا کۆبوونەتەوە و بەشێکی زۆریان لە کاتی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئێنریکی کە کاتژمێرێک و نیوی خایاندووە، زۆر راشکاوانەتر لە جاران قسەی دڵی خۆیان کردووە و بە ئێنریکیییان راگەیاندووە، بارسێلۆنا لەسەر رێچکەی خۆی لایداوە و شێوازی یاریکردنی پێشووی خۆی لەدەست داوە.
رۆژی یەکشەممە بارسێلۆنا میوانداریی لیگانێس دەکات و دوای شکستە گەورەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان ئێنریکی یەکەم تاقیکردنەوەی خۆی ئەنجام دەدات.