شاره‌وانی تارمایی تێدایه
K24 – هه‌ولێر:
وێنه‌ی تارمایی منداڵێك كه به كامێرای ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شارێكی ئیسپانی گیراوه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌هه‌ژینێت.
میدیا ناوخۆییه‌كان رایانگه‌یاندووه" له شاره‌وانی" فیگاس دێل خینێل" ی هه‌رێمی غه‌رناته‌ی باشووری ئیسپانیا، له‌م مانگه‌دا رووداوێكی ترسێنه‌ر روویداوه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی ناچار بووه "ده‌ركه‌ری رۆحه شه‌ڕانگێزه‌كان" بانگهێشت بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له تارمایی ئه‌و كچه بچووكه‌ی له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت رزگاریان بكات، چونكه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ده‌ڵێن" شوێنه‌كه پڕه له تارمایی".
یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ده‌ڵێت" من تا دره‌نگانی شه‌و له‌و شوێنه‌دا كارده‌كه‌م، له ناكاو هه‌ستمكرد كه‌ش و هه‌واكه ساردی كرد، زۆر نا سرووشتی بوو، بۆیه چاكه‌ته‌كه‌م له‌به‌ركرد و به‌ره‌و حه‌مامه‌كه رۆیشتم، دواتر له راڕه‌وه‌كدا ده‌نگێكی ترسێنه‌رم بیست، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك دۆسێكانم له مه‌كته‌به‌كه رابكێشێت".
Ojo: en el Ayuntamiento de Vegas de Genil han visto un espectro y hasta ha ido una medium a limpiar la energía https://t.co/DzxkmHVbo0 pic.twitter.com/zX1oxjTgyq
— Ángel Munárriz (@angel_munarriz) ١٣ فبراير، ٢٠١٧
هه‌روه‌ها گوتوو‌یه‌تی" وامزانیووه دز هاتووه‌ته ناو باڵه‌خانه‌كه‌وه، مۆبایله‌كه‌م ده‌رهێنا تا په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه بكه‌م، به‌ڵام ده‌ستمكرد به وێنه‌گرتن تا بزانم كه‌سی لێیه یان نا".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ده‌ڵێت" سه‌ره‌تا له ناو وێنه‌كاندا كه‌سم نه‌بینی، به‌ڵام كه به وردی وێنه‌كانم پشكنی بینیم له‌ناویاندا منداڵێك یان كچێك هه‌یه، هه‌ر بۆیه بڵاومكرده‌وه و كه‌وته ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان".
ئه‌و پیاوه ده‌ڵێت بینینی وێنه‌كه دووچاری ترس و شڵه‌ژانی كردم، خۆم له ئۆفیسه‌كه‌مدا زیندانیكرد، به رێگای واتس ئاپ وێنه‌كانم بۆ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه نارد".
"No digo que no haya fantasmas en el Ayuntamiento, pero son de carne y hueso", nos dice el alcalde de Vegas del Genil, Granada.
— Ángel Expósito (@ExpositoCOPE) ١٥ فبراير، ٢٠١٧
¿Lo ves? ? pic.twitter.com/m7eBPeUFg9
لیاندرۆ مارتن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ده‌رباره‌ی ئه‌و وێنه‌یه ده‌ڵێت" سه‌ره‌تا وامانزانی بۆ گاڵته‌كردن ئه‌و قسانه ده‌كرێت، به‌ڵام كه‌سێكی دیكه‌ش له بوونی سه‌رمایه‌كی ناسرووشتی له باڵه‌خانه‌كه‌دا سكاڵای تۆماركردووه، یه‌كێك له شاره‌زایان هاتووه پشكنینی بۆ ئامیره‌كانی گه‌رمكردنه‌وه كرد و ده‌ركه‌وت هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه".
رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆیی ده‌رباره‌ی ئه‌و رووداوه نوسیبووی" باڵه‌خانه‌ی ئێستای شاره‌وانی شاره‌كه، پێشتر قوتابخانه بووه و ئه‌و كچه بچووكه‌شی له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه له ساڵی 1979 مردووه، به‌ڵام خه‌ڵكی شاره‌كه ئه‌و قسانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.