كۆبوونەوەی نێوان بارزانی و یڵدرم دەستیپێكرد

لە میونشن بارودۆخی ناوچەكە و پەیوەندی نێوان ھەولێر و ئەنقەرە تاوتوێ دەكەن
kurdistan24.net

K24 – میونشن

كەمێك پێش ئێستا لە چوارچێوەی دیدار و كۆبوونەوەكان لە پەراوێزی بەشداریكردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بە یاوەری شاندێكی باشووری كوردستان لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بیناڵی یڵدرم،سەرۆك وەزیرانی توركیا دەستیپێكرد.

كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە سێیەم رۆژو كۆتا رۆژیدایە و سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەو چەند رۆژەدا كۆمەڵێك دیداری گرنگی لەگەڵ سەركردە و نوێنەری وڵاتانی جیھان ئەنجامداوە.