بیره‌وه‌رییه ناخۆشه‌كان ده‌سڕێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له زاناكانی كه‌نه‌دا ده‌ڵێن" رێگه‌یه‌كیان دۆزیووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌موو ئه‌و بیره‌وه‌رییه ناخۆشانه‌ی مێشكی مرۆڤ بسڕنه‌وه كه له مێشكی مرۆڤدا كۆبوونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی مژده‌به‌خشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كێشه ده‌روونییه‌كان و ئه‌و یاده‌وه‌رییه ناخۆشانه‌ی له بیره‌وه‌رییاندا ماوه‌ته‌وه گیرۆده‌ن".
توێژه‌رانی زانكۆی تۆرۆنتۆی كه‌نه‌دا روونیانكردووه‌ته‌وه" ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی له‌وانه‌یه بۆ ئه‌و كاره سوودبه‌خش بێت، یارمه‌تی زۆری ئه‌و سه‌ربازانه‌ش ده‌دات به هۆی رووداوه‌كانی جه‌نگه‌وه تووشی شۆك و داڕووخانی ده‌روونی هاتوون".
توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێن" تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مێشكی مشك كردووه و ده‌ره‌نجامێكی زۆر دڵخۆشكه‌ر و باشیان له‌و تاقیكردنه‌وانه ده‌ستكه‌وتووه و توانراوه بیره‌وه‌رییه ناخۆشه‌كانی مێشكیان بسڕدرێته‌وه".
ده‌رباره‌ی ئه‌و شێوازانه‌ی توێژه‌ره‌كان بۆ ئه‌و كاره سوودیان لێوه‌رگرتووه، توێژینه‌وه‌كه ئاشكرای ده‌كات، بۆ ئه‌و ئه‌ركه پشت به به‌رهه‌مهێنانی جۆره پرۆتینێكی دیاریكراو به‌ستراوه كه به شێوه‌یه‌كی ورد، كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك داده‌نێت و به‌وهۆیه‌وه ئه‌و خانانه‌ی مێشك ده‌وروژێنێت كه بیره‌وه‌رییه خراپه‌كان ده‌رده‌ده‌نه‌وه.
زاناكان ده‌ڵێن" لایه‌نی باش و كرده‌یی به‌سوود له‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌دا هه‌یه، به‌ڕاده‌یه‌كه ده‌توانرێت بۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌شی به‌هۆی جه‌نگ دووچاری شۆك بوون به‌كاربهێنرێت و بۆ ئه‌وانه‌ی وابه‌سته‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كانیشن به‌كه‌ڵكه.
دكتۆر شینا جۆسلین، مامۆستای زانست و یه‌كێك له به‌شدارانی توێژینه‌وه‌كه گوتوویه‌تی" تیمه‌كه‌مان هیواخوازن تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه له‌سه‌ر مرۆڤ به‌هه‌مان شێوه‌ی مشكه‌كه سه‌ركه‌وتووبێت".
له به‌رامبه‌ردا زانایانی بریتانی هۆشداری ئه‌وه‌یانداوه، له‌وانه‌یه ئه‌و رێگایه گرێوگۆڵی زۆری ره‌وشتیی لێبكه‌وێته‌وه، چونكه وا له مرۆڤ ده‌كات بیره‌وه‌رییه‌كانی پێشووتری بیربچێته‌وه و بۆ داهاتوو نه‌توانێت سوود له‌و هه‌ڵانه وه‌ربگرێت كه له رابردوودا كردوویه‌تی".