له نيويۆرك ژنانى په‌نابه‌ر نمايشى حيجاب ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌فته‌ى نمايشى تايبه‌ت به زستانى 2017ى نيويۆرك، ژماره‌يه‌ك له ژنانى په‌نابه‌ر به باڵاپۆشييه‌وه نمايشى جلوبه‌رگى حيجابيان كرد.
سه‌ره‌تاى ئه‌و نمايشه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگى ئه‌يلوولى رابردوو، كاتێك ديزاينه‌رى ئه‌نده‌نوسيى حه‌سبيوان يه‌كه‌م نمايشى جلوبه‌رى حيجابى له نيويۆرك به‌ڕێوه‌برد، نمايشه‌كه بووه جێى بايه‌خى ميدياى جيهانى و ئه‌مه‌ش هانيدا كارى زياتر له‌سه‌ر ئه‌و چالاكييه بكات.
نمايشى ئه‌مجاره‌ى ژنه باڵاپۆشه‌كان له نيويۆرك په‌يامێكى پێ بوو بۆ سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ كه دژى وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانه له وڵاته‌كه‌يدا.
له نمايشه‌كه‌دا ژماره‌يه‌ك ژنى په‌نابه‌ر و نه‌وه‌ى په‌نابه‌ران له ره‌نگ و ره‌چه‌ڵه‌ك و شارستانێتى جياواز به‌شدارييان كردبوو.
سه‌رپه‌رشتيارى نمايشه‌كه له‌و باره‌يه‌وه گوتى: نمايشى جلوبه‌رگ بۆ من جيهانێكى كراوه‌يه و قبووڵى جياكارى ناكات. هه‌مه‌جۆرى له نمايشدا به‌هايه‌كى سه‌نگينه و ناكرێت خۆمانى لێ لابده‌ين و هه‌موان پێويسته ده‌رفه‌تى ده‌رخستنى تواناكانيان پێ بدرێت و به‌و جۆره ده‌كرێت رووبه‌ڕووى ره‌گه‌زپه‌رستى ببينه‌وه.
له باره‌ى به‌شداريكردنى له هه‌فته نمايشى نيويۆرك، ديزاينه‌رى ئه‌نده‌نوسيى حه‌سبيوان گوتى: نمايشى جلوبه‌رگ رێگه‌يه‌كى باشه بۆ ده‌رخستنى به‌هره‌ى جوانى و رێكپۆشى ژنانى باڵاپۆش.