به ڤيديۆ.. ئه‌و پاسه‌ى ئه‌ردۆغانى ده‌گواسته‌وه پاسه‌وانێكى ده‌كات به ژێره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێيدا سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له ته‌نيشت پاسه‌وانێكى وه‌ستاوه كه پاسه‌كه‌ى لێيداوه. ئه‌ردۆغان به‌جێى ناهێڵێت، تا تيمى فرياكه‌وتن ده‌گه‌ن و برينداره‌كه ده‌گوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا بڵاويانكردووه‌ته‌وه، دوێنێ شه‌ممه 18ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017، ئه‌و پاسه‌ى ئه‌ردۆغانى ده‌گواسته‌وه، له شارى ئيزگ له پاسه‌وانێكى سه‌رۆك كۆمارى داوه و به‌و هۆيه‌وه بريندارى كردووه.