سى ئاى ئه‌ى هاوكاريكردنى به‌رهه‌ڵستكارانى سوورياى هه‌ڵپه‌سارد
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا ناسراو به (سى ئاى ئه‌ى) هاوكاريكردنى سه‌ربازى چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى له خۆرئاواى سووريا وه‌ستاند.
ئه‌و بڕياره دواى ئه‌وه دێت كه مانگى رابردوو، توندڕه‌وه‌كان هێرشێكيان كردنه سه‌ر و ئه‌وه‌ش گومانى له‌سه‌ر پێويستى هاوكاريكردنى ئه‌و گرووپانه درووستكرد.
رۆيته‌رز له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان هيچ راڤه‌يه‌كيان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا نييه.
هه‌ندێكيش پێيان وايه ئه‌و بڕياره هه‌وڵێكه بۆ چاره‌سه‌رى ره‌وشه‌كه به بێ ئه‌وه‌ى چه‌ك و پاره بگاته ده‌ستى توندڕه‌وه‌كان.
به‌رپرسه‌كان باوه‌ڕيان وايه ئه‌و بڕياره‌ى سى ئاى ئه‌ى كاتييه.
ئه‌مريكا له سووريا هاوكارى ژماره‌يه‌ك هێزى به‌رهه‌ڵستكار ده‌كات.
سياسه‌تى ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا درووستكردنى ناوچه‌يه‌كى ئارامه له سووريا به مه‌رجێك پاره‌كه‌ى له لايه‌ن وڵاتانى كه‌نداو دابين بكرێت.