"یاریزانێكی ریال مه‌درید په‌یوه‌ندی به خولی چینی ده‌كات"
كلیبه‌ر پێپێی برگریكاری پۆرتوگالی و یانه‌ی ریال مه‌درید گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ی هێبێی فۆرچنی چینی بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت، په‌یوه‌ندی به خولی چینییه‌وه بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 25 كانوونی دووه‌می 2017، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه پێپێ ئۆفه‌رێكی یانه‌ی شایانه‌ی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك به‌رامبه‌ر 5 ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار یۆرۆ ره‌تكرده‌وه و ئه‌و یاریزانه پۆرتوگالیه ده‌یه‌وێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێت بۆ مانه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش پێپێ له كۆتایی گفتوگۆكانیه‌تی له‌گه‌ڵ یانه چینیه‌كه و ئاماژه به‌وه‌ش كراوه ساڵانه 15 ملیۆن یۆرۆی پێ ده‌درێت.
پێپێ ته‌مه‌ن 33 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن به‌رازیلییه، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌ی پورتوگالی هه‌یه، له هاوینی 2004 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی پۆرتۆ هاته ئه‌ورووپا، دواتر له 2007 بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، ماوه‌ی 10 ساڵه له یانه‌ی به‌رگسپییه‌كانی مه‌درید یاری ده‌كات و له هاوینی ئه‌مساڵیش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كۆتایی دێت.