"له ئه‌مریكا بچنه‌ده‌ره‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
له‌وانه‌یه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پرۆسه‌كانی ده‌ركردن بێت له مێژوودا، وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا رۆژی سێ شه‌ممه رێككه‌وتی 21/2/2017 دوو یاداشتی نوێی ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌ی نایاسایی له ئه‌مریكا نیشته‌جێبوون دركردووه، له‌و دوو یاداشته‌دا پلانێكی گه‌وره‌ی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ ئاشكرابووه كه 11 ملیۆن په‌نابه‌ری نایاسایی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خاكی ئه‌مریكا ده‌ژین ده‌رده‌كرێن.
له‌و دوو یاداشته‌دا وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ (جۆن میلی) فه‌رمان به ئه‌ندامانی گومرگ و كۆچ ده‌كات، به زوویی هه‌موو ئه‌و كۆچه‌رانه‌ی له میانی ئه‌ركه‌كانیاندا ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن، له ئه‌مریكا ده‌ربكه‌ن.
ئیداره‌ی ئه‌مریكا حه‌وت ئاستی وه‌ك كاری له‌پێشینه‌ی خۆی بۆ ده‌ركردنی كۆچه‌ره نهێنییه‌كان دیاریكردووه،بۆ ئه‌وانه‌ی تاوانیان كردووه، دامه‌زراوه‌كان ئازادكراون كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن و ئه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌ی دانپێدانراویان نییه و بوونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی گشتی به زووی ده‌ربكرێن.
به‌ڵام له دوو یاداشته‌كه‌ی سه‌رده‌می سه‌رۆك ئۆبامادا كه ساڵی 2012 ده‌رچووه، ده‌ركردن ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌ده‌گرته‌وه كه به منداڵی و له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی " داكا" هاتبوونه ئه‌مریكا.
به‌ڵام له‌مه‌ی وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆدا هاتووه" هیچ چین و توێژ و ته‌مه‌نێك نابه‌خشرێت جگه له هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن و تایبه‌ت" نه‌بێت.
بۆیه نووسراوه" هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشێلی یاساكانی كۆچیان كردووه، ده‌توانرێت ده‌ستگیربكرێن و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ربكرێن".
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویته‌ره‌وه نوسیبووی" داپڵۆسین و وه‌ده‌رنانی په‌نابه‌ره نایاساییه‌كان، ئه‌وانه‌ی تاوانبارن و تاوانیان ئه‌نجامداوه، ته‌نها به‌جێهێنانی به‌ڵێنه‌كانی كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه و هه‌موو مافیاكانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌وانی دیكه له ئه‌مریكا ده‌رده‌كه‌م".
له‌م دواییانه‌شدا سه‌دان كه‌س له‌وانه‌ی هیچ په‌ڕاو و به‌ڵگه‌یه‌كی یاساییان نه‌بووه، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌زگای گومرگ و ئاژانسی فیدراڵی تایبه‌تمه‌ند به گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر سنوور، له لۆس ئه‌نجلس و نیویۆرك و شیكاگۆ و ئۆستن و تكساس ده‌ركراون".