"سه‌رپۆشه‌كه‌ت لاده"
K24 – هه‌ولێر:
لیندسی لۆهان كچه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی ئاشكرایكردووه، به‌م دواییانه له فڕۆكه‌خانه‌ی "هیسرۆ" ی شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا، رووبه‌ڕووی جیاكاری و ره‌گه‌زپه‌رستی بووه‌ته‌وه، له‌و كاته‌ی ویستوویه‌تی بگه‌ڕێته‌وه بۆ نیویۆرك، كارمه‌ندێكی فڕۆكه‌خانه‌كه داوایلێكردووه، سه‌رپۆشه‌كه‌ی لابدات.
لۆهان له به‌رنامه‌یه‌كی به‌یانیانی كه‌ناڵی "ITV" بریتانی گووتی" دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌نده‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه ناوی منی له‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌م بینیووه، پێكه‌نیووه و داوای لێبووردنی كردووه".
لیندسی ده‌ڵێت" وه‌ڵامی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌م داوه‌ته‌وه و ئه‌و ره‌فتاره‌ی ئه‌وم، وه‌ك یه‌كه‌م حاڵه‌تی جیاكاری ره‌گه‌زپه‌رستی ناوبردووه كه رووبه‌ڕووم بووه‌ته‌وه".
له‌وباره‌وه گووتی" فه‌رمانبه‌ره‌كه داوایلێكردم سه‌رپۆشه‌كه‌م لاده‌م، منیش لامدا، ئه‌وه هیچ كێشه نه‌بوو، به‌ڵام زۆر خه‌فه‌تم خوارد كاتێك ئه‌وه‌م هێنایه به‌رچاوی خۆم ئه‌گه‌ر ئه‌م داوایه له ئافره‌تێكی دیكه بكرێت سه‌رپۆش و رووپۆشه‌كه‌ی لابدات، ده‌بێت هه‌ستی چۆن بێت، بێگومان تووشی شۆك ده‌بێت".
Lindsay Lohan claims she was "racially profiled" while wearing a headscarf at London's Heathrow Airport. https://t.co/nDHaIExgsn pic.twitter.com/sV9WMLVqod
— NBC News (@NBCNews) ٢١ فبراير، ٢٠١٧
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئه‌و موسڵمان بووه یان نا، لیندسی لۆهان گووتی" نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هیچ قسه‌یه‌كی كۆتایی بكه‌م، چونكه له‌وانه‌یه زۆرێك له‌و قسانه‌ی ده‌كرێن راست نه‌بن".