حكوومەت پێداچوونەوە بە سیستمی پاشەكەوتی مووچە دەكات

K24 – ھەولێر

گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكوومەت سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بە سیستمی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی: "ئێستا وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە سەرقاڵی پێداچوونەوەن بە سیستمی پاشەكەوتی مووچەن، لەسەر بنەمای ئەو داھاتەی ھەیە پێشنیازەكانیان پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیران دەكەن، دەكرێ دەستكاری بكرێت، بەڵام تا ئێستا بڕیاری كۆتایی نەدراوە، ھەر بڕیارێك بدرێت ھەوڵدەدرێت لەبەرژەوەندی مووچەخۆران بێت".

ئەوەشی خستەڕوو: "ھەركاتێك لیژنەكان كارەكانیان تەواوكرد، بڕیار لەسەر پێداچوونەوە بە سیستمی پاشەكەوتی مووچە دەدرێت".