زیاد كردنی چەكدارانی حەشدی شەعبی ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە

ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ ئه‌جندای پرۆژه‌ی هیلالی شیعه‌ی عێراق و به‌رپرسانی ئێرانی ده‌زانن بۆ كردنه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی وشكانی له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ خانه‌قین و مووسڵ
kurdistan24.net

K24 - گەرمیان

حه‌شدی شه‌عبی رۆژ دوای رۆژ چه‌كداره‌كانی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم له‌ سنووری پارێزگاكانی كه‌ركووك، سه‌لاحه‌دین و دیاله‌ زیاد ده‌كات، چاودێرانی سیاسیی و سه‌ربازیش ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ ئه‌جندای پرۆژه‌ی هیلالی شیعه‌ی عێراق و به‌رپرسانی ئێرانی ده‌زانن بۆ كردنه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی وشكانی له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ خانه‌قین و مووسڵ، له‌وێشه‌وه‌ بۆ ناو خاكی سووریا‌، هه‌روه‌ها به‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌زانن.