وه‌زیری ته‌ندرووستی: لیستێك بۆ دامه‌زراندن ئاماده‌یه‌

قوتابیانی كۆلێژی پزیشكی ددان داواى دامه‌زراندن دەكەن
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

قوتابیانی كۆلێژی پزیشكی ددان داوا دەكەن لە رووی دامەزراندنەوە جیاوازی لە نێوان بەشەكانی تەندروستی نەكرێت، وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش دەڵێت لیستێكی دامەزراندن بۆ سەرجەم بەشەكانی تەندروستی بەرزكراوەتەوە، بەڵام بە قۆناغ جێبەجێ دەكرێت.

بەھۆی قەیرانی داراییەوە چەند ساڵێكە دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان راگیراوە. وەزیری تەندرووستی حكومەتی ھەرێمیش دەلێت لیستێكی دامەزراندنمان لە سەرجەم بەشەكانی تەندرووستی بەرزكردوەتەوە بەڵام بە قۆناغ جێبەجێ دەكرێت.

دەرچووانی ئەم دوو بەشە لە سێ ساڵی سەرەتایی دوای تەواوكردنی زانكۆ بەھۆی كەم ئەزموونیەوە لەلایەن وەزارەتی تەندرووستیەوە رێگایان پێنادرێت كاری سەربەخۆ بكەن، دەرچوانیش داوا دەكەن  لە دامەزراندن جیاوازی لە بەشەكانی تەندرووستی نەكرێت چونكە ھەموویان تەواوكەری یەكترن.