سیناتۆرێکی دیاری ئەمریکی سەردانی کۆبانێ دەكات

لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی ئەمریكا كۆبووەتەوە

K24 - ھەولێر

جۆن مەککین، سیناتۆری ئەمریکی، دوای گەشتەکەی بۆ ئەنقەرە و کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بە نهێنی سەردانی کۆبانێ کرد و لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەکانی ئەمریکا کۆبووەوە.

رۆژنامەی وڵ ستریت جۆرنال بڵاویکردووەتەوە، سەردانەکەی مەکین بۆ کۆبانی هاوکاتە لەگەڵ گفتوگۆییەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بۆ گۆڕینی ستراتیژییەتی واشنتۆن لە سووریا و شەڕی دژی داعش.

ئەمە لە كاتێكدایە دوای رزگاركردنی كۆبانێ لە دەستی داعش ھێزێكی ئەمریكا لە ناوچەكە جێگیركراون، لەلایەكی دیكەش ئەمریكا لە ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی فوڕات" بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە، پشتیوانی لە ھێزەكانی سووریای دیموكرات دەكات.

جۆن مەککین سیناتۆری ئەمریکی
جۆن مەککین سیناتۆری ئەمریکی