هۆكارى سه‌ردانى جۆن مه‌كين بۆ كوبانێ ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
جۆن مه‌كين سيناتۆرى كۆمارييه‌كانى ئه‌مريكا سه‌ردانى شارى كوبانێى له رۆژئاواى كوردستان كرد.
له‌و باره‌يه‌وه كه‌ناڵى RTى رووسيا بڵاويكرده‌وه، ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌كين بۆ كوبانێ درووستكردنى فشار بووه له‌سه‌ر كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌ى كوريدۆر به پانى 20 كيلۆمه‌تر له گرێ سپييه‌وه به ئاراسته‌ى ره‌ققه بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ئامانجى ئه‌و پلانه رێگه كردنه‌وه‌يه بۆ نه‌ياره‌كانى سووريا كه هاوپه‌يمانى توركيان به بێ به‌شدارى كورد روو بكه‌نه ره‌ققه.
رۆژنامه‌ى ۆڵ ستريت جۆرناڵ، چوارشه‌ممه‌ى رابردوو 22ى شوبات/ فێبرايه‌ر، ئاشكرايكرد، جۆن مه‌كين به نهێنى سه‌ردانى كوبانێى كردووه.
به‌رپرسانى رۆژنامه‌كه نووسيويانه، سه‌ردانه‌كه ئاسايى نه‌بووه و به هاوكارى هێزه‌كانى ئه‌مريكا ئه‌نجامدراوه.
ئاماژه‌شيان بۆ ئه‌وه كردووه، له‌و سه‌ردانه‌دا مه‌كين له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى كورد و هێزه‌كانى ئه‌مريكا كۆبووه‌ته‌وه.