مێسی چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه مێسی نویكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دوای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی راهینه‌ر له‌یانه‌كه‌یان دوا ده‌خات.
ئه‌مرۆ هه‌ینی، 24 شووباتی 2017، رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه كه مێسی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی په‌یوه‌ست كردووه به چاره‌نووسی لویز ئێنریكی.
نوی كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی مێسی له‌گه‌ل بارسێلۆنا بووه‌ته باسی گه‌رمی رۆژنامه‌كانی جیهان و ئیسپانیا به‌تایبه‌تی، رۆژنامه‌ی ماركا له ژماره‌ی ئه‌مرۆیدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه به‌یانه‌كه‌ی گووتوه تاوه‌كو چاره‌نوسی لویس ئینریكی یه‌كلا نه‌بێته‌وه من ناتوانم بریار له‌سه‌ر مانه‌وه‌م بده‌م.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دوای رۆیشتنی ئینریكی مێسی ده‌یه‌وێت بزایت كی ده‌بێته راهێنه‌ر، ئه‌گه‌رله‌سه‌رخواستی ئه‌م نه‌بێت ره‌نگه مانه‌وه‌ی مێسی له‌بارسێلۆنا كێشه‌ی تێبكه‌وێت، نزیكترین یانه‌ش له مێسی مانچێسته‌ر سیتییه.