دوو سەربازی توركیا لە ناوچەی باب كوژران

سێ سەربازی دیكەشی برینداربوون

K24 – ھەولێر

سوپای توركیا كوژران و برینداربوونی 5 سەربازی خۆی لە ناوچەی "ئەلباب" لە باكووری پارێزگای حەلەب راگەیاند.

بە پێی  بەیاننامەیەكی سوپای توركیا دوو سەربازی  ئەو وڵاتە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی دانراوی داعش لە باشووری ئەلباب كوژران و سێ دیكەشی برینداربوون.

سەرۆك وەزیرانی توركیا بیناڵی یلدرم رایگەیاند سەربازەكانمان بوونەتە ئامانجی ھێرشێكی خۆكوژی.

ھەر ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەلباب 45 چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا و دانیشتوانی ناوچەكە بەھۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبەكراوی خۆكوژێكی داعش دەكوژرێن و نزیكەی 100 دیكەشی برینداربوون.

لە بەیاننامەی سوپای توركیا ھاتووە لە دەوروبەری كاتژمێر 12:00 لە باشووری ئەلباب بۆمبێك لە جوری EYP بە ھێزەكانیان تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا دوو سەرباز كوژران و سی دیكەشی برینداربوون.

سوپای توركیا رۆژی 24 ئابی 2016 بە یاوەری گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی نزیك لە ئەنقەرە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات ھێرشیكردە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان لە نێوان كوبانێ و عەفرین، سەرەتا چووە ناو جەرابلوس و پاش 184 رۆژیش گەیشتنە سەنتەری ناحیەی باب.

JS