"داعش له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سڕێته‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، رۆژی هه‌ینی 24/2/2017 به‌ڵیندا داعش له ره‌گه‌وه هه‌ڵكێشێت و رێگه له توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان بگرێت تا نه‌توانن بچنه ناو ئه‌مریكا.
تره‌مپ به‌ڵینیداوه به‌كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا شه‌ڕه‌نگێزی داعش له ره‌گ و ریشه‌وه هه‌ڵبكێشێت.
ئه‌م قسانه‌ی تره‌مپ هاوكاتی به‌ڵێنه‌كه‌یه‌تی بۆ نوێكردنه‌وه و درووستكردنی گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا له مێژوودا و ئیداره‌كه‌ی داوایكردووه بوودجه‌یه‌كی زۆر بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه و نوێكردنه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌ته‌واوی دیاریبكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه تره‌مپ گوتوویه‌تی" پێویسته كه‌س گومان له توانا له راده‌به‌ده‌ره‌كانی هێزه سه‌ربازییه‌كانمان نه‌كات"، چونكه ئه‌و باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه به رێگه‌ی هێز ده‌توانرێت ئارامی ده‌سته‌به‌ربكرێت.