ئۆلاند بە توندی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

خەڵك لە فرەنسا بەپێچەوانەی ئەمریكا بۆ خۆشی تەقە لە حەشیمەتی خەڵك ناكەن

K24 - ھەولێر

سەرۆكی فرەنسا فرانسوا ئۆلاند بە توندی وەڵامی لێدوانی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پاریس دەداتەوە.

ترەمپ لە كۆنفرانسی ساڵانەی كاركردی سیاسەتی پارێزگارانی ئەمریكا بە ئاماژەپێدان بە قسەی ھەڤاڵێكی خۆی گوتی "پاریس ئێدی پاریسی جاران نییە" پاش ئەوەی كە كەوتە بەر ھێرشی چەكدارانی ئیسلامی.

رویتەرز بڵاوی كردەوە ئۆلاند لە وەڵامدا دەڵێت پێویستە ترەمپ پشتگیری خۆی بۆ ھاوپەیمانانی ویلایەتە یەكگرتووەكان پیشان بدات.

"تیرۆریزمێك ھەیە و پێویستە پێكەوە شەڕی تیرۆر بكەین. کارێکی باش نییە هیچ کات رووبەڕووی ولاتێکی هاوپەیمان ببیتەوە ئەگەر بە قەبارەیەکی بچووکیش بێت. من ئەم كارە لەگەڵ ئەمریكا ناكەم و بانگھێشتی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكەم ئەم كارە بەرامبەر فرەنسا نەكات" ئۆلاند گوتی.

ھەر لەمبارەوە گوتی بەراوردكاری ناكەم، بەڵام خەڵك لێرە (فرەنسا) دەستپێراگەیشتنی بە چەك نییە. لێرە خەڵكت نییە بۆ خۆشی تەقە لە حەشیمەتی خەڵك بكەن و دراما و تراژیدی بخوڵقێنن.

پێشتریش شارەداری پاریس ئان ئیدالگۆ لە وەڵامی ترەمپ گوتی ھێرش مەكە سەر شاری روناكی.

لە سەرەتای ساڵی 2015 زیاتر لە 230 كەس بەھۆی ھێرشە تیرۆریستییەكانی پاریس كوژران.

JS