رووحانى: دەستێوەردانی ھێزە چەكدارەكان لە ھەڵبژاردندا قبووڵ ناكەین
K24 – ههولێر:
سەرۆك كۆماری ئێران، حهسهن رووحانى رايگهياند، لە ھیچ لایەنێكی سەربازی و چەكداری ناو ئێران قبووڵ ناكەین كە دەستێوەردان لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی سەرۆك كۆماریدا بكەن.
ئەو لێدوانەی رووحانی لە كاتێكدایە كە رهوتى پارێزگارانى ئێران ژمارەیەك ئەندامی سوپای پاسدارانیان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری كاندید كردووە.