سه‌عدى پيره‌: يه‌كێتى و پارتى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان وتوێژ ده‌كه‌ن

دوای پاكنووسی نەخشەڕێگاكەى يه‌كێتى
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

سەعدی  ئه‌حمه‌د پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، دوای پاكنووسی نەخشەڕێگاكەى يه‌كێتى ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان خەریكی دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانیان دەبن.

سەعدی پیرە دەشڵێت لەمەو دوا بەپرسانی یەكێتی لە چوارچێوەی نەخشەڕێگاكە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەكەن.