له‌ مۆسكۆ كۆنفرانسێك بۆ ئاینده‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رێوه‌ده‌چێت

نوێنه‌ری بارزانی به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

له‌ شاری مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، کۆنفرانسی ئـایندەی رۆژھەڵاتی ناوەراست به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نوێنه‌ری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كۆنفرانسه‌ ده‌كات.

هێمن هه‌ورامی راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاندووه‌" له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا كه‌ رۆژی 27/2/2017 ده‌ستیپێكردووه‌، پانێڵ و دانیشتنی دوو قۆڵی و کۆبوونەوەی دیکە و گفتوگۆی چڕو پر له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی ئـایندەی عێراق و سوریا، ئـایندەی شەڕی تیرۆر و شەڕی یەمەن و دۆخی فەلەستین ئه‌نجامده‌درێت".

كۆنفرانسی ئاینده‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ مۆسكۆ
كۆنفرانسی ئاینده‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ مۆسكۆ

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا"میخائـیل بۆگدانۆڤ" نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوه‌ڕاست و سەرۆکی ئـەنجومەنی فیدراڵی روسیا و چەندین دیپلۆمات و ئـەکادیمی دیكه‌ به‌شدارییانكردووه‌.

كۆنفرانسی ئاینده‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ مۆسكۆ
كۆنفرانسی ئاینده‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ مۆسكۆ

هه‌روه‌ها له‌و كۆنفرانسه‌دا بەرپرسانی سیاسی و دیپلۆماتی چەندین وڵاتی وه‌ك ئـەمریکا، روسیا، ئـێران و ئـیسرائـیل و فەڵەستین و عێراق و میسر و بەریتانیا و سعودیە و لوبنان و ئـوردن و تورکیا بەشدارنیان كردووه‌.