یاریزانانی لیسته‌ر سیتی شوێنگره‌وه‌ی رانیێری ـیان دیاری كرد
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، یاریزانانی لیسته‌ر سیتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ داوای نیگێل پیراسۆنی راهێنه‌ری پێشوویان كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، میدیاكانی بریتانیا له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه تێلێگرافی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه نیگێل پیراسۆنی راهێنه‌ری دێربی كاونتی نزیكترین كه‌سه بۆ شوێنگره‌وه‌ی كلاودیۆ رانیێری راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، سه‌رۆكی یانه‌ی لێسته‌ر سیتی بۆ ده‌ستنیشانكردنی راهێنه‌ری داهاتوو راوێژی به یاریزانه‌كانی كردووه، هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ر زۆرینه‌ی ده‌نگی یاریزانه‌كان پێشبینی ده‌كرێت به فه‌رمی (نیگێل پیراسۆنی) جارێكی دیكه ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی لێسته‌ر وه‌ربگرێته‌وه.
كڵاودیۆ رانیێری له یه‌كه‌مین وه‌رزی وه‌ك راهێنه‌ری لێسته‌ر سیتی جیهانی شۆك كرد كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی یانه‌كه ناسناوی پرێمه‌رلیگی بۆ یانه‌كه‌ی برده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م وه‌رزه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
میدیاكانی ئینگلیزی هه‌فته‌ی رابردوو. رۆبێرتۆ مانسینی ـیان به نزیكترین كه‌س بۆ شوێنگره‌وه‌ی رانیێری وه‌سف كرد بوو، به‌ڵام به گوێره‌ی دوایین زانیاری ره‌نگه (نیگێل)ـی ته‌مه‌ن 53 ساڵ كه له نێوان ساڵه‌كانی 2011 تا 2015 راهێنه‌رایه‌تی لێسته‌ری كردووه.