به‌خێرهاتنیان ده‌كه‌ن و لێیانده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا ئاواره و په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا به ئه‌نجامدانی توندوتیژی و تیرۆر تۆمه‌تبار ده‌كرێن، به‌ڵام پێده‌چێت به‌شێكیان قوربانیبن، به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه حكومییه‌كان ده‌ركه‌وتووه هێرشكردنه سه‌ر په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا زۆر زۆر بووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ( Financial Times) ی بریتانی، كه پشتی به خه‌مڵاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ستووه، له ساڵی 2016 دا رۆژانه له ئه‌ڵمانیا 10 جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر په‌نابه‌ران.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك له وه‌ڵامی په‌رله‌ماندا وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه" له ساڵی 2016 دا (3533) هێرش و ده‌ستدرێژی و كرده‌ی توندوتیژی ئه‌نجامدراوه، له‌و ژماره‌یه 2545 حاڵه‌تیان دژی په‌نابه‌ران بووه، كه ده‌كاته رێژه‌ی له 72%.
له وه‌ڵامی نوێنه‌ری پارتی "دای لینك"ی چه‌پڕه‌ودا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ دژی ئه‌و پێشێلكاری و هێرشانه نیگه‌رانی ده‌ربڕیووه و به‌توندی سه‌ركۆنه‌یكردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاندووه" ئه‌وانه‌ی له وڵاته‌كانی خۆیان رایانكردووه و په‌نایان هێناوه‌ته‌به‌ر ئه‌ڵمانیا، مافی خۆیانه پارێزگاری بكرێن و به ئارامی بژین".
هه‌روه‌ها گوتوویانه" هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی به ژن و پیاو و سیاسییه‌كانیشه‌وه به‌رپرسیارێتیان له‌سه‌ر شانه و پێویسته ئه‌و ده‌ستدرێژیانه سه‌ركۆنه بكه‌ن، كه كه‌مینه‌یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".