ئه‌م حه‌به بخۆ و له رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ته‌وه چاودێری ته‌ندرووستیت بكه
K24 - هه‌ولێر:
له نوێترین داهێنانی پزیشكیدا، زانایان حه‌بێكی ئه‌لیكترۆنییان داهێناوه، كه توانای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی ته‌ندرووستی جه‌سته‌ی مرۆڤ كۆده‌كاته‌وه و له‌ناو كۆئه‌ندامی هه‌رسی مرۆڤدا جێگیر ده‌بێت و راسته‌وخۆ زانیارییه پزیشكییه‌كان بۆ مۆبایل ده‌نێرێت.
داهێنه‌رانی ئه‌و حه‌به ناوییان ناوه "سیلڤه‌ر بولێت" و سه‌رچاوه‌ی وزه‌شی له رێگه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌وه وه‌رده‌گرێت، كاتێك له‌گه‌ڵ "پاتری لیمۆن"ه‌كه‌ی كارلێك ده‌كات، كه ئه‌ویش ترشی ئه‌لستریكی تێدایه و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتنی به‌و ته‌نه كانزاییه‌ی له كۆتایی لایه‌كی كه‌پسووله‌كه هه‌یه، بارگاوی ده‌بێته‌وه، ته‌نه‌كه‌ش له مادده‌ی زینك درووستكراوه.
ئه‌و داهێنانه‌ش له گه‌وره‌ترین كۆنگره‌ی زانستی نمایشكرا، كه له ویلایه‌تی بۆستۆنی ئه‌مه‌ریكا، رێكخرابوو.
توێژه‌رێكی په‌یمانگای ماساچیۆستسى ئه‌مه‌ریكا، بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌پسووله‌یه ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ناو كۆئه‌ندامی هه‌رسی مرۆڤ بمێنێته‌وه و جێگیر بێت، دواتریش زانیارییه ورده‌كان و له باره‌ی نه‌خۆشییه‌كان، ره‌وانه‌ی مۆبایل بكات".
كه‌پسووله‌كه قه‌باره‌ی سێ سانتیمه‌تر ده‌بێت و پێشتریش له‌سه‌ر به‌راز به سه‌ركه‌وتوویی تاقیكراوه‌ته‌وه، ئێستاش داهێنه‌رانی كار له‌سه‌ر بچووككردنه‌وه‌ی قه‌باره‌كه‌ی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌ك سانتیمه‌تر و له‌گه‌ڵ كۆئه‌ندامی هه‌رسی مرۆڤ بگونجێت.
كه‌پسووله‌كه به شێوه‌یه‌ك دیزاینكراوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هۆی داخرانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و ریخۆڵه‌كانی مرۆڤ، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی دیكه‌ی ته‌ندرووستی له‌و كۆئه‌ندامه درووست نه‌بێت.
سه‌رچاوه: SkyNews