ره‌خنه له شێوازی دانیشتنی ژنه راوێژكارێكی تره‌مپ ده‌گیرێت
K24 - هه‌ولێر:
شێوازی دانیشتن و هه‌ڵسوكه‌وتی خانمه راوێژكارێكی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێته جێگه‌ی ره‌خنه و له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا باس ده‌كرێت.
له‌و كاته‌ی رۆژی سێ شه‌ممه رێككه‌وتی 27/2/2017 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له "ئۆڤاڵ" ئۆفیسی كۆشكی سپی پێشوازی له "سه‌ركرده ره‌شپێسته‌كان"ی كۆلێژ و زانكۆكانی ئه‌مریكا كردووه، گه‌وره راوێژكاره‌كه‌ی كه ناوی "كیلیان كونوای" یه به پێڵاو و شێوازێكی سه‌رنجراكێشه‌وه له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌كی ئۆفیسه هێلكه‌ییه‌كه دانیشتووه و وێنه‌ی ئاماده‌بوانی دیداره‌كه ده‌گرێت.
له‌و وێنانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه فۆكس خراوه‌ته‌سه‌ر شێوازی دانیشتنه‌كه‌ی "كیلیان" و چه‌ندین وینه‌ی گیراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌شێك له چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌یان له‌و شیوازه دانیشتنه گرتووه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بڕیارێكی گرنگی تێدادراوه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پرۆژه ته‌ندرووستییه‌كه‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بۆ ده‌سته‌به‌ری ته‌ندرووستی كه به "ئۆباماكیر" ناسرابوو هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
تره‌مپ یه‌كیك له‌و وێنانه‌ی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و نووسیبووی" پرۆژه ته‌ندرووستییه‌كه‌ی ئۆباما شكستیهێنا، ئێستا ئێمه كار بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه و گۆڕینی ده‌كه‌ین".
ئه‌و راوێژكاره‌ی تره‌مپ پێشتریش له چه‌ندین هه‌ڵوێستی جیاوازدا ره‌خنه له كار و ده‌ركه‌وتنه‌كانی له میدیاكانداگیراوه و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ داوای لێبكات چیدیكه له دیداره ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌كاندا ده‌رنه‌كه‌وێت و هیچ لیدوانێكی فه‌رمی نه‌دات، چونكه بانگه‌شه‌ی بۆ كۆمه‌لێك زانیاری كردبوو، كه دواتر ده‌ركه‌وت ناڕاست و نالۆژیكی بوون.