ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر یونایتد له گۆڕینه‌وه‌ی دوو یاریزان نزیكن
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانی و ئینگلیزی، یانه‌ی ریال مه‌درید تا دێت خواستی گواستنه‌وه‌ی دی خیای گۆڵپارێزی مان یونایتدی زیاتر ده‌بێت، شه‌یتانه سووره‌كانیش به مامه‌ڵه‌یه‌كی نوێ ده‌رگای گفتووگۆكانیان بۆ شایانه‌كانی ئیسپانیا كردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 28 شووباتی 2017، له راپۆرته هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیادا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه مۆرینهۆی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت گواستنه‌وه‌ی رافایل ڤارانی فره‌نسی بكاته مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوون له دی خیای گۆڵپارێز كه یانه‌ی ریال مه‌درید ساڵانێكی ئاواتی بۆ ده‌خوازێت.
ڤاران پێشتر له یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مۆرینهۆ یاری كردووه و ئێستاش هه‌وڵ بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو كه‌سه له (ئۆڵد ترافۆرد) هه‌یه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆرینهۆ له ئێستاوه شوێنگره‌وه‌ی دی خیای ده‌ستنیشان كردووه، ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ئه‌ی سی میلانه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه، كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید به زیزۆی راهێنه‌ری راگه‌یاندووه كه له ئاستی كه‌یلۆر ناڤاسی گۆڵپارێز رازیی نییه، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه هاوینی داهاتوو به هه‌ر نرخێك بێت دی خیا په‌ڵكیشی بێرنابیۆ ده‌كات.