له ساڵيادى كۆچى دواييدا.. گرنگترين وێستگه‌كانى ژيانى مسته‌فا بارزانى
K24 - هه‌ولێر:
وه‌ك له سه‌رچاوه مێژووييه‌كاندا باسده‌كرێت، جووڵانه‌وه‌ى رزگاريخوازى كورد و كوردستان هێنده‌ى به ناوى بارزانى و شۆڕشه‌كه‌ى ده‌ناسرێته‌وه نيو هێنده به مێژووى كۆى جوڵانه‌وه‌كه ناناسرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه‌كى روونه بۆ گرنگى رۆڵ و پێگه‌ى ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه‌ى هه‌موو ژيانى له پێناو نيشتيمانه‌كه‌ى به‌خشى و له مێژووى كۆن و نوێى كورددا گه‌وره‌ترين گوڕى به خه‌بات و تێكۆشانى كورد دا و دۆزى كوردى له ياخيبوونى ناوچهيى و خنكانى له بۆته‌ى گونده‌كانه‌وه گواسته‌وه شار و له‌وێشه‌وه گه‌ياندييه ناوه‌ند و پايته‌خته گه‌وره‌كانى ناوچه‌كه و جيهان.
به گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى مێژوونووسانى كورد و سه‌رچاوه مێژووييه ناوخۆيى و بيانييه‌كان، مسته‌فا بارزانى يه‌كه‌م سه‌ركرده‌ى ههڵكهوتووى كورد بووه، خه‌باتى كوردى له بازنه‌ى ناوچهيىبوونهوه كرده خه‌باتى نيشتيمانى و له داخوازى مافى سه‌ره‌تايى و مافى مرۆيى و كلتوورييه‌وه، داواكارييه‌كانى كوردى به‌رز كرده‌وه بۆ ئاستى داواكارى سياسى و جوڵانه‌وه‌ى رزگاريخوازى كوردى له نه‌بوونى به‌رنامه‌يه‌كى سياسى رزگار كرد و به دامه‌زراندنى پارتى ديموكراتى كوردستان له 16 ئابى 1946دا داخوازييه نهتهوايهتييهكانى كوردى له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى حزبێكى سياسى رێكخراودا رێكخست.
به‌شێك له وێستگه‌كانى ژيانى مسته‌فا بارزانى:
* مسته‌فا بارزانى كوڕى شێخ محه‌ممه‌د بارزانيه و له گوندى بارزان له 14ى ئازارى 1903 له‌دايكبووه.
* له ته‌مه‌نى 3 ساڵيدا له لايه‌ن عوسمانييه‌كانه‌وه له دواى نسكۆى شۆڕشى بارزان، شێخ عه‌بدولسه‌لامى براى گه‌وره‌ى ده‌ستگيركرا و مسته‌فا بارزانى و دايكيشى له مووسڵ خرانه زيندانه‌وه.
* ماوه‌ى شه‌ش ساڵ له لاى چه‌ند مامۆستايه‌ك له گوندى بارزان سه‌رقاڵى خوێندن بووه و دواتر روويكردووه‌ته خوێندنى فيقهى ئيسلامى و ماوه‌ى چوار ساڵ زانسته ئاينييه‌كانى خوێندووه و دواتريش له ماوه‌ى دووخرانهوهى بۆ سلێمانى هه‌وڵى ته‌واوكردنى خوێندنى داوه.
وێستگه‌كانى تێكۆشان و خه‌باتى:
* مسته‌فا بارزانى له 1919 به‌شداريكردووه له جوڵانه‌وه‌ى شێخ مه‌حموودى حه‌فيد له سلێمانى و سه‌رپه‌رشتى تيپێكى چه‌كدارى كردووه كه ژماره‌يان 300 چه‌كدار بووه.
* له 1920دا شێح ئه‌حمه‌دى بارزان، برا گه‌وره‌ى، وه‌ك نوێنه‌ر ره‌وانه‌ى باكوورى كوردستانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى شێخ سه‌عيدى پيران بكات و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌كه‌ى درووست بكات.
* له نێوان ساڵانى 1931 – 1932 سه‌رپه‌رشتى هێزێكى بارزانييه‌كان ده‌كات بۆ به‌رگريكردن له ميحوه‌رى مێرگه‌سۆر – شێروان له به‌رامبه‌ر هێزى داى ئينگليزه‌كان و له‌و شه‌ڕه‌دا به هۆى چاپووكى و كارزانييهوه ناوبانگێكى زۆرى به‌ده‌ستهێنا و توانى ميحوهرهكهى بپارێزێت.
* له 1934دا له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌دى بارزانى و هه‌ندێك له پياوه‌كانيان روويان كرده توركيا بۆ ئه‌وه‌ى داواى مافى په‌نابه‌رێتى بكه‌ن و دواتر به هۆى وتوێژه‌وه گه‌ڕانه‌وه عێراق و له لايه‌ن ئينگليزه‌كان و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و كاته‌ى عێراقه‌وه بۆ باشوورى عێراق دوورخرانه‌وه. دواتر گه‌ڕێندرانه‌وه سلێمانى و ماوه‌ى 10 ساڵ به دوورخراوهيى ژيانيان به‌سه‌ر برد.
* له 12ى تهمموز/ يۆليۆى 1943دا به هاوكارى رێكخراوى هيوا توانى له سلێمانى خۆی ده‌ربازبكات و بچێته رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
* له هه‌مان ساڵى 1943 دا له ئێرانه‌وه گه‌ڕايه‌وه ناوچه‌ى بارزان و ژماره‌يه‌ك گه‌نج له‌ده‌ورى كۆبوونه‌وه و له ماوه‌ى دوو مانگدا 2000 چه‌كدارى خۆبه‌خش ئاماده‌ييان بۆ جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى ده‌ربڕى و توانيان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر زۆرينه‌ى بنكه‌كانى پۆليسى ناوچه‌كه‌دا.
* له پايزى 1943دا حكومه‌تى به‌غدا شاندێكى ره‌وانه‌ى بارزان كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بارزانى وتوێژ بكه‌ن و شه‌ڕ بوه‌ستێت و مسته‌فا بارزانيش مه‌رجى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، كه ده‌بێت سه‌رجه‌م دوورخراوه‌كان و شێخ ئه‌حمه‌دى بارزان بگه‌ڕێنه‌وه و دانووستان كۆتايى هات و حكومه‌تى نورى سه‌عيد هه‌موو مه‌رجه‌كانى مسته‌فا بارزانى جێبه‌جێ كرد.
* له 1943 – 1945 شۆڕشى بارزانى له دژى حكومه‌تى عێراق كه له لايه‌ن بريتانياوه پشتيوانى لێده‌كرا سه‌ريهه‌ڵدا و له‌و جاره‌دا شۆڕش ناوچه‌يه‌كى فراوانترى كوردستانى گرته‌وه.
* له 11ى ئايار/ مايۆى 1945دا بارزانى و پێشمه‌رگه‌كانى روويان كرده رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
* له 22ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 1946 بارزانى له مه‌راسيمى راگه‌ياندنى كۆمارى كوردستان له مهاباد به‌شدارى كرد و له لايه‌ن سه‌رۆك كۆمارى كوردستانه‌وه قازى محه‌ممه‌د، بارزانى كرايه فه‌رمانده‌ى سوپاى كۆمارى كوردستان و پله‌ى جه‌نه‌راڵى سه‌ربازى پێ به‌خشرا.
* له 16ى ئاب/ ئۆگستى 1946دا بارزانى پارتى ديموكراتى كوردستانى عێراقى دامه‌زراند و وه‌ك سه‌رۆكى پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا و له سه‌رجه‌م كۆنگره‌كانى حزبدا كه هه‌ندێكيان ئاماده‌نه‌بوو، وه‌ك سه‌رۆكى پارتى هه‌ڵبژێردرايه‌وه.
* دواى نسكۆى كۆمارى كوردستان له 1947 رێڕۆيشتنى مێژوويى به‌ره‌و يه‌كێتى سۆڤيه‌تى جاران ئه‌نجامدا و بارزانى ئاماده نه‌بوو خۆى راده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى شاههنشايى ئێران بكات و به پێ خۆى و 500 چه‌كدارى روويان كرده يه‌كێتى سۆڤيه‌ت و له‌و رێڕۆيشتنهشدا رووبه‌ڕووى سوپاكانى عێراق و ئێران و توركيا بوونه‌وه.
*رۆژى 17ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 1947 بارزانى و ياوهرهكانى له رووبار‌ى ئاراس په‌ڕينه‌وه و گه‌يشتنه يه‌كێتى سۆڤيه‌ت.
* له يه‌كێتى سۆڤيه‌تدا كه ستالين سه‌رۆكى يه‌كێتييه‌كه بوو، مامه‌ڵه‌يه‌كى توند له‌گه‌ڵ بارزانى و ياوهرانى ده‌كرا و تا دواى مردنى ستالين له 1953 هه‌ندێك ره‌وشى ژيانيان باش بوو.
له رووسيا، سه‌ره‌ڕى تێپه‌ڕينى 45 ساڵ له ته‌مه‌نى بارزانى له ئه‌كاديمياى زمانه‌كان له مۆسكۆ ده‌ستيكرد به خوێندنى ئابوورى و جوگرافيا و زانست و زمانى رووسى.
* له دواى شۆرشى چوارده‌ى ته‌مموزى 1958 بارزانى و ياوهرهكانى گه‌ڕانه‌وه عێراق و له به‌سره‌وه تا هه‌ولێر جه‌ماوه‌ر پێشوازى لێ‌كردن.
* عه‌بدولكه‌ريم قاسم، سه‌رۆك كۆمارى عێراق له 7ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 1958 پێشوازى له بارزانى و ياوهرانى كرد.
* له 11ى ئهيلوولى 1961 تا 1975 بارزانى رابهرايهتى گه‌وره‌ترين شۆرشى چه‌كدارى له دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا كرد و شۆڕشه‌كه‌ى 15 ساڵى خاياند و تێيدا چه‌ندين ده‌ستكه‌وتى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتيمانى بۆ خه‌ڵكى كوردستان به‌ده‌ستهێنا.
* له 11ى ئازارى 1970 بارزانى و حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان رێككه‌وتن و ئه‌وه يه‌كه‌مجار بوو له مێژووى كوردستاندا شۆڕشێكى كورديى به 9 ساڵ خه‌بات بتوانێت ئه‌و ده‌ستكه‌وته بۆ كورد به‌ده‌ستبهێنێت.
* له 6ى ئازارى 1975 به هۆى رێككه‌وتنى سه‌دام حوسێن و محه‌ممه‌د ره‌زا شاى ئێران له جه‌زائير شۆڕشى ئه‌يلوول تووشى نسكۆ بوو و به‌و هۆيه‌وه بارزانى و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ى شۆڕشه‌كه رێگه‌ى ئاوارهييان هه‌ڵبژارد.
* له دواى نسكۆى 1975 جارێكى ديكه بارزانى چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى دانانه‌وه‌ى به‌ردى بناغه‌ى شۆڕشى كرد.
له 1ى ئازار/ مارسى 1979 مسته‌فا بارزانى له ئه‌مريكا به هۆى نه‌خۆشييه‌وه كۆچى دواييكرد له 5/3/1979 له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له شاری ( شنۆ ) ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌سه‌ر سنووری باشووری کوردستان و باكووری کوردستان ئه‌سپه‌رده‌ی خاکی پیرۆزی کوردستان كرا.
*دواى راپه‌ڕينى ئازارى 1991، ته‌رمى مسته‌فا بارزانى و ئيدريس بارزانى كوڕى، له ئارامگه‌ى خۆيان له شنۆوه گواسترايه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان و له شوێنى له‌دايكبوونى و له ناوچه‌ى بارزان به‌خاك سپێردرا.
* له ماوه‌ى ژيانيدا دوو جار مسته‌فا بارزانى له هه‌وڵى تيرۆركرانى به موعجیزه رزگارى بووه، يه‌كێكيان له 29ى ئهيلوولى 1971 و دووه‌ميشيان له 16ى ته‌مموزى 1972دا، به‌ڵام هه‌ردووجاره‌كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان و پاراستنى ئاشتى و سه‌قامگيرى كوردستان و درووستنه‌بوونى شه‌ڕ رێككه‌وتنى ئازارى 1970ى له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه.