ورده‌كارى چۆنێتى روودانى شه‌ڕه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاوا و يه‌به‌شه
K24 – هه‌ولێر:
كوردستان 24 زانيارى ورد له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له شه‌ڕى ئه‌مڕۆى نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاوا و يه‌كينه‌كانى به‌رخودانى شنگال كه سه‌ر به په‌كه‌كه‌يه بڵاوده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره، له چوارچێوه‌ى پلانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا جووڵه به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاوا كراوه و دوای گەیشتنی هێزى لەشکری رۆژ، هێزەکانی پەکەکە شەو هاتوون دەورەیان گرتوون و دوایان کردووە بکشێنەوە.
سه‌رچاوه‌كه گوتيشى: هێزێکی دیکەی له‌شكرى رۆژ بە هانایان چوونە و دوایانکردووە هێزەکانی پەکەکە لە دەورەیان بکێشنەوە و گه‌مارۆى سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاوا هه‌ڵبگرن.
به هۆى سووربوونى هێزه‌كانى په‌كه‌كه له‌سه‌ر روودانى شه‌ڕ، بەرەبەیانی هێزەکەی پەکەکە بە هێزی پیشمەرگەیان وتووە یەک کاتژمێر مەجالتان هەیە بكشێنه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه لێتان ده‌ده‌ين.
دواتر هێزه‌كانى په‌كه‌كه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كه‌ى له‌شكرى رۆژ و شه‌ڕ درووستبووه.
سه‌رچاوه‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24 روونيكرده‌وه، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاوا له‌ناو ساتر بوونه و له پێگه‌ى به‌رگريكردن له خۆيان بوونه نه‌ك هێرش و هه‌ربۆيه هێزه‌كانى په‌كه‌كه كوژراو و برينداريان هه‌يه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، له‌و شه‌ڕه‌دا هێزه‌كانى په‌كه‌كه چوار كه‌سيان لێ به‌ديل گيراوه و چوار ئۆتۆمبێليشيان سووتاون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێيدا هاتووه: ئێوارەی ڕۆژی ٢ـی٣ـی٢٠١٧، لەکاتێکدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری ناحیەی سنونێ، خەریکی پرۆسەیەکی ئاسایی جێگۆڕکێی یەکەکان بوون، لەلایەن گروپێکی سەر بە پەکەکەوە ڕێگریان لێ کراوە و دواتریش تەقەیان لەهێزی پێشمەرگە کردووە.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئێمە لێرەدا ڕای دەگەیەنین کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئازادە لەوەی کەی و لە کوێ بیهەوێ لەناو سنووری خاکی کوردستان جموجۆڵ و جێگۆڕکێی هێزەکانی بکات و بۆ ئەوەش ئیجازە لە کەس وەرناگرێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تدا هاتووه: تەئکید دەکەینەوە کە پێشمەرگەی کوردستان ئەرکی خۆی لە پاراستنی کوردستان جێبەجێ دەکات و هیچ مەرامێکی بۆ شەڕ نییە و نامانەوێ هیچ شەڕ و پێکدادانێک لەو ناوچەیە ڕووبدات.