راگه‌يه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه‌

ئه‌مڕۆ شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا و یەکینەکانی بەرخودانی شنگال "یەبەشە" روویدا.

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا و یەکینەکانی بەرخودانی شنگال "یەبەشە" روویدا.

له‌و باره‌يه‌وه‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه‌.

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئازادە لەوەی کەی و لە کوێ بیهەوێ لەناو سنووری خاکی کوردستان جموجۆڵ و جێگۆڕکێی هێزەکانی بکات و بۆ ئەوەش ئیجازە لە کەس وەرناگرێت.

ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌: 

ڕاگەیاندنێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەوە

ئێوارەی ڕۆژی ٢ـی٣ـی٢٠١٧، لەکتێکدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری ناحیەی سنونێ، خەریکی پرۆسەیەکی ئاسایی جێگۆڕکێی یەکەکان بوون، لەلایەن گروپێکی سەر بە پەکەکەوە ڕێگریان لێ کراوە و دواتریش تەقەیان لەهێزی پێشمەرگە کردووە.

ئێمە لێرەدا ڕای دەگەیەنین کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئازادە لەوەی کەی و لە کوێ بیهەوێ لەناو سنووری خاکی کوردستان جموجۆڵ و جێگۆڕکێی هێزەکانی بکات و بۆ ئەوەش ئیجازە لە کەس وەرناگرێت.

تەئکید دەکەینەوە کە پێشمەرگەی کوردستان ئەرکی خۆی لە پاراستنی کوردستان جێبەجێ دەکات و هیچ مەرامێکی بۆ شەڕ نییە و نامانەوێ هیچ شەڕ و پێکدادانێک لەو ناوچەیە ڕووبدات.