ورده‌كارى شه‌ڕى ئه‌مڕۆى هێزى رۆژ و يه‌به‌شه
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كوردستان24 له خانسۆر رايگه‌ياند، له ئاستى باڵا هه‌وڵه‌كان ده‌ستيانپێكردووه بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى ناوچه‌كه.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24 شه‌ڕ له نێوان هێزى رۆژى پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاوا و يه‌كينه‌كانى به‌رخودانى شنگال بۆ ماوه‌ى دوو كاژمێر به‌رده‌وام بووه و قوربانى نييه.
روونيشيكرده‌وه، له‌سه‌ر داواى يه‌به‌شه شه‌ڕ راوه‌ستاوه و ئێستا ره‌وشه‌كه رووى له ئارام بوونه‌وه كردووه.
ئه‌مڕۆ شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا و یەکینەکانی بەرخودانی شنگال "یەبەشە" روویدا.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان پێشمەرگەی رۆژئاوا و هێزەکانی یەبەشەی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" روویدا و هێزه‌كانى يه‌به‌شه له هه‌ندێك شوێن كشاونه‌ته‌وه كه ده‌ستيان به‌سه‌ردا گرتبوو.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا بە مەبەستی پاراستنی سنووری نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان و رێگری کردن لە بازرگانیکردنی نایاسایی هەوڵدراوە لەسەر سنوورەکە جێگیر بکرێن.
په‌يامنێرى كوردستان24 له خانسۆر گوتيشى: هێزى پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاوا رێگه‌يان پێ نادرێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رۆژئاواى كوردستان و له سنوورى قه‌زاى شنگال نيشته‌جێكراوون و هۆكارى سه‌ره‌كى شه‌ڕه‌كه ئه‌وه بووه يه‌به‌شه قبوڵ ناكات هيچ هێزێك له ناوچه‌كه بێت و له رووى ئيدارييه‌وه ئه‌و قه‌زايه سه‌ر به پارێزگاى دهۆكه و له لايه‌ن پارێزگاى دهۆكه‌وه كارى بۆ ده‌كرێت و ئه‌و هێزه‌ى يه‌به‌شه سه‌ر به په‌كه‌كه و له لايه‌ن ئه‌مريكاشه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه پێويسته ئه‌و هێزه‌ى په‌كه‌كه له ناوچه‌كه نه‌مێنێت.