مانای بوونی نیشانه‌ی × ی ناو له‌پی ده‌ست چییه
K24 - هه‌ولێر:
هێله‌كانی ناو له‌پی ده‌ستی مرۆڤ، ئاماژه و گوزارشتن بۆ زۆر شت، ره‌نگه هه‌ندێك له‌و گوزارشتانه به بوونی په‌یوه‌ندی به ژیانی پیشه‌یی و سۆزدارییه‌وه لێكبدرێنه‌وه.
به‌و گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی زانكۆكانی مۆسكۆ ئه‌نجامیانداوه، ده‌ركه‌وتووه، نیشانه‌ی (×)ی هێله‌كانی ناو له‌پی ده‌ستی مرۆڤ، په‌یوه‌یسته به چاره‌نووسی خاوه‌نه‌كه‌ی.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر ملیۆنان كه‌س ئه‌نجامدراوه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی نیشانه‌ی (×) له ناو له‌پی ده‌ستییان هه‌یه، پۆست و پله‌ی ئیداری و سه‌ركردایه‌تییان هه‌یه و خاوه‌ن ناوبانگێكی زۆرن.
هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌رنجڕاكێش و به‌هێزییان هه‌یه و زۆر به ئاسانی ده‌توانن ژیانی خۆیان بگۆڕن.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، بوونی ئه‌و هێمایه، به واتای متمانه به‌خۆبوون و هه‌ستكردن به ئارامی دێت و خاوه‌نه‌كانییان به ئاسانی ناخه‌ڵه‌تێنرێن و باوه‌ڕیش به قسه‌ی "درۆ و هه‌ڵبه‌ستراو" ناكه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، به‌شێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی جیهان، وه‌كو ئه‌براهام لینكۆلن، شازده‌هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌زن، ئه‌و هێمایه له‌ناو له‌پی ده‌ستییان هه‌بووه.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و هێمایه‌یان هه‌یه، ته‌نها 3%ی دانیشتووانی جیهان پێكده‌هێنن.
سه‌رچاوه: MBC