به‌غدا داواى پشكی ئاوى خۆی له ئه‌نقه‌ره ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌غدا به‌نیازه شاندێكی تایبه‌ت پێكبێنێت تاوه‌كو له‌گه‌ڵ توركیا گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر پرسی پشكی ئاوی عێراق، لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وان ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه له‌و جۆره دانوستانانه، به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نابێت، هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ئاوه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه دێت به یه‌كسانی به‌شی هه‌ولێر و به‌غدایه ئه‌وه‌ی له‌ناو خۆشدایه هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
تا دێت قه‌یرانی كه‌مئاوی به‌رۆكی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌مساڵ كه ئاستی باران وه‌كو پێویست نه‌بووه له ته‌واوی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئێران و توركیا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، به‌غدا به‌نیازی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كه تاوه‌كو له‌گه‌ڵ توركیا گفتوگۆ بكات، له‌باره‌ی دوباره داڕشتنه‌وه‌ی سیاسیه‌تی ئاو و تاوتوێكردنی پشكی ئاوی هه‌ردوولا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستان ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ نوێنه‌رێكی كوردیش بۆ ئه‌و دانوستانه ئاوییه بانگهێشت نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش پرسیاری ئه‌وه دروست ده‌كات داخۆ رێككه‌وتنێكی له‌و جۆره زیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.