چانسی سهركهوتنی بارسێلۆنا بۆ قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ سفره
بەپێی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا، چانسی سەرکەوتنی یانەی بارسێلۆنا بۆ گەیشتن بە قۆناخی چارەگی کۆتایی چامپیۆنزلیگ سفرە و ئەگەری تێپەڕاندنی قۆناخی ١٦ش لەلایەن ریال مەدریدەوە زۆرە.
بە پشتبەستن بە ئامارە مێژووییەکانی سەرجەم پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەکان، ماڵپەڕی فیفا لێکۆڵینەوەیەکی بۆ چانسی سەرکەوتنی سەرجەم یانەکانی قۆناخی ١٦ـی چامپیۆنزلیگ کردووە.
لە مێژووی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکانی کیشوەری ئەورووپا هەر یانەیەک لە یاریی چوون بە 5 گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنابێت، قۆناخەکەی تێپەڕاندووە و ٥٨ یانە دوای دۆڕانیان لە یاریی یەکەم بە 5 گۆڵی خاوێن، نەیانتوانیوە لە یاریی دووەم قەرەبووی ئەنجامەکە بکەنەوە، بەمەش چانسی سەرکەوتنی بارسێلۆنا بۆ گەیشتن بە چارەگی کۆتایی سفرە و چانسی پاریس سانجێرمانیش 100%ـه.
٣٢٩ جار لە پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەکان یاریی چوون هاوشێوەی یارییەکەی ریال مەدرید بە ئەنجامی (3 ـ 1) کۆتایی هاتووە، تەنیا ٧٥ جار یانە شکستخواردووەکە توانیویەتی لە یاریی گەڕانەوە قەرەبووی ئەنجامی یاریی یەکەم بکاتەوە، بەمەش چانسی سەرکەوتنی ریال مەدرید بۆ تێپەڕاندنی ناپۆلی سەدا ٧٧ و پۆینت دووە و چانسی یانە ئیتاڵییەکەش تەنیا سەدا ٢٢ و پۆینت هەشتە.
بە قسەی مێژوو بێت، ئارسێناڵیش ماڵئاوایی لە جامە گوێچەکەدارەکە دەکات، چونکە لە کۆی ٨٠ جار تەنیا جارێک روویداوە یانەیەک بتوانێت قەرەبووی دۆڕانی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بکاتەوە، بەمەش چانسی گەنەرز تەنیا سەدا یەک و پۆینت دووە، چانسی بایرن میونشنیش سەدا ٩٨ و پۆینت هەشتە.
بە زمانی ئامارە مێژووییەکان، یوڤێنتۆسیش دەگاتە قۆناخی چارەگی کۆتایی و چانسی یوڤی سەدا ٩٧ و پۆینت سێیە، چانسی پۆرتۆش تەنیا دوو پۆینت حەوتە.
مێژوو بە شێوەیەکی رەهایی لە بەرژەوەندی ئاتلێتیکۆ مەدریدیشە، چانسی یانە مەدریدییەکە بۆ گەیشتن بە چارەگی کۆتایی سەدا ٩٦ و پۆینت شەشە.
لە یارییەکانی دیکە، یانەکانی بێنفیکا و سێڤییا و مانچێستەر سیتی دڵیان بە توێژینەوەکەی یوێفا خۆشە و بە پێودانگی ئامارە مێژوویەکان بێت، ئەوانیش دەگەنە چارەگی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
یارییهكانی گهڕانهوهی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له رۆژی سێشهممهی داهاتوو دهستپێدهكات، كه بهپێی ئهم خشتهیه دهبێت:
سێشهممه (7/3/2019
(ناپۆلی ـ ریال مهدرید) و (ئارسێناڵ ـ بایرن میونشن)
چوارشهممه (8/3/2017)
(بارسێلۆنا ـ پاریس سانجێرمان) و (دۆرتمۆند ـ بێنفیكا)
سێشهممه: (14/3/2017)
(یوڤێنتۆس ـ پۆرتۆ)، (لێستهر سیتی ـ سێڤییا)
چوارشهممه: (15/3/2017)
(مۆناكۆ ـ مانچێستهر سیتی) و (ئاتڵێتیكۆ مهدرید ـ لیڤهركووزن).