شاجوانی كوردستان له پێناو ئه‌و وه‌رزشه‌ی ئارزوویه‌تی ده‌چێته پاكیستان
شێنێ عه‌زیز، یه‌كه‌مین شاجوانی كوردستان له 2012، له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبووك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له شاری دوبه‌ی ئیماراته‌وه بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆ بینینی یارییه‌كی كریكت ده‌چێته پاكیستان.
شێنێ عه‌زیز له په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌یدا سڵاو له پاكیستان ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆ پاڵپشتیكردنی یاریی كریكت رۆژی 5ـی ئه‌م مانگه ده‌گاته لاهۆری پایته‌ختی پاكیستان و له یاریی پله‌ی ئۆفی نێوان هه‌ردوو تیپی (كاراچی كینگ) و (ئیسلام ئاباد یونایتد) ئاماده ده‌بێت.
شێنێ عه‌زیز ئاكۆ له دایكبووی ساڵى 1993 شارى ڕانیه‌یه، له ساڵى 2012 به‌شدارى یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنى شاجوانى كوردستانى كرد و توانى ببێته خاوه‌نى ئه‌و ناسناوه، له ئێستادا له وڵاتى نه‌رویج ده‌ژى و سه‌رقاڵى خوێندنه له بوارى فڕۆكه‌وانى.