ئه‌مشه‌و یاری لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگ به‌ڕێوه‌یه
له گه‌ڕی 27ـه‌مینی پریمه‌رلیگ، ئه‌مشه‌و له یاریگای ئانفێلد له كات 20:30 لیڤه‌رپوول میوانداریی ئارسێناڵ ده‌كات، هه‌ردوو یانه كه پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌میان گرتووه، له یاریی چوونی ئه‌م وه‌رزه‌ش، لیڤه‌رپوول به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ له تۆپوه‌شێنه‌كانی بردبووه‌وه.
تیپه‌كه‌ی یۆرگن كلۆپ، دوای شكسته چاوه‌ڕواننه‌كراوی به‌رامبه‌ر لێسته‌ر سیتی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك، به بردنه‌وه ده‌توانێ دوو ئامانج بپێكی، ئاشتكردنه‌وه‌ی هانده‌ران و وه‌رگرتنی پله‌ی چواره‌مه له ئارسێنال كه جیاوازی نێوانیان ته‌نیا خاڵیكه، جگه له‌مه‌ش پێگه‌ی مانچێسته‌رسیتی له پله‌ی سێیه‌م ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
لیڤه‌رپوول بۆ ئه‌م یارییه تواناكانی لۆڤرینی بۆ گه‌راوه‌ته‌وه كه ماوه‌یك به‌هۆی پێكانه‌وه له پیككهاته‌كه‌ی كلۆپ نه‌ده‌بیندرا.
یاریزانانی لیڤه‌رپوول له سه‌ری هه‌مویانه‌وه ئاده‌م لالانا، پێیوایه ئه‌م یارییه كاتی هه‌ڵسانه‌وه‌یه بۆ یانه‌كه‌ی و میداكانی به‌ریتانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن جگه له بردنه‌وه هیچ رێگایه‌كی دیكه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكسته‌كه‌ی رابردوو نییه، به‌وپێیه‌ی لیڤه‌رپوول له دوو یاریی رابردووی پریمه‌رلیگ نه‌تیوانییوه له یاریگای خۆی بردنه‌وه تۆمار بكات.
ئارسێناڵ چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئارۆن رامسی و كۆسێلینی بۆ ئه‌م یارییه مه‌شقه‌كانیان به ته‌واوه‌تی ئه‌نجامداوه، ئۆلڤیه‌ر جیرۆ و دانی وێلباكیش به‌هه‌مان شیوه، به‌ڵام داینه‌مۆكه‌ی ئه‌ڵمانیا مه‌سعود ئۆزێل دیار نییه به‌شدار ده‌بێت یان نا، هاوكات موحه‌مه‌د ئه‌لننیی گومانی لێ ده‌كرێت بۆ یارییه‌كه ئاماده‌بێت.
تا ئێستاش 16 گۆڵ له خوله‌كی90 له یاریی لیڤه‌رپوول و ئارسێناڵ تۆماركراوه.
ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ئارسن ڤینگه‌ری قژ سپی گرنگه وه‌ك خۆی ده‌ڵیت بردنه‌وه‌یه، به‌مه‌ش ده‌توانێ تۆڵه‌ی شكستی رابردوو بكاته‌وه، وه‌ك میداكانیش ده‌ڵێن رۆژه‌كانی ڤینگه‌ر له له‌نده‌ن زۆری نه‌ماوه بۆیه ئه‌وه‌ی ئارسێناڵ بۆی ده‌جه‌منگێ ته‌نیا 3 خاڵی یارییه‌كه‌یه.