نێیمار له باره‌ی یاری داهاتوویان به‌رامبه‌ر پاریس هاته ده‌نگ
.jpg)
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه گه‌وره‌كه‌ی بارسێلۆنا به 5 گۆڵی خاوێن له یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ، ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له باره‌ی یاری داهاتوویان به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان هاته ده‌نگ و له‌سه‌ر رۆیشتنی ئێنریكی راهێنه‌ریش قسه‌ی خۆی كرد.
نێیمار كه شه‌وی رابردوو گۆڵی هه‌شته‌می له‌م وه‌رزه له لالیگا بۆ بارسا تۆمار كرد، له باره‌ی یاری رۆژی چوارشه‌ممه‌یان به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان بۆ ئه‌نجامێكی گه‌وره ده‌جه‌نگێن.
نێیمار گوتیشی: نازانم یاری گه‌ڕانه‌وه‌مان له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر پاریس چی رووده‌دات، به‌ڵام ئێمه له نرخی ئه‌م یارییه تێده‌گه‌ین، ده‌زانین كه پێویستیمان به موعجیزه‌یه، به‌ڵام له تۆپی پێ هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه.
نێیمار ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه گرینگه ده‌بێت بارسای راسته‌قینه پیشانی هه‌موو دنیا بده‌ین، ئه‌نجامه‌كه‌ش هه‌ر شتێك بوو قبووڵی ده‌كه‌ین.
هێرشبه‌ره‌كه‌ی بارسا گوتیشی: ئه‌م وه‌رزه باشترین ساتی وه‌رزشی من بووه له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، هیوادارم رۆڵی كاریگه‌ر بۆ چنینه‌وه‌ی ناسناوی زیاتر ببینم.
نێیمار له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، له باره‌ی رۆیشتنی لویز ئێنریكی له یانه‌ی بارسا، نیمۆ ده‌ڵێت: به‌م هه‌واڵه زۆر دڵگرانم، چونكه ئێمه ماوه‌ی 3 ساڵه به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنی بارسا تێده‌كۆشین، ته‌نیا هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری بۆ ده‌خوازم.
یانه‌ی بارسێلۆنا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادێ له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ میوانداریی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌كات، بارسا بۆ ده‌ربازبوون له‌م قۆناخه پێویسته له‌م یارییه به 5 گۆڵی بێ‌وڵام بباته‌وه.